نێودەوڵەتی

ئەمریکا: لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە 127 جار لەعێراق و سوریا هێرشکراوەتە سەر هێزەکانمان


شکۆی کوردستان-
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ( پنتاگۆن) ڕایگەیاند، لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە تەنها لە عێراق و سوریا 127 جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانمان.
لەوبارەیەوە، پات ڕیدەر، وتەبێژی پنتاگۆن ڕۆژی چواری ئەم مانگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، هێرشەکانی سەر هێزەکانمان لەدوای جەنگی غەززە دەستیانپێکردوە و لەعێراق ( 52) جار هێرشکراوە و لەسوریاش ( 75) جار هێرشکراوەتە سەریان.
ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی ئەمریکا لەکاتێکدایە بنکەی غازی دێرەزوور لە ڕۆژئاڤا لەلایەن درۆنەکانی سەربەئێرانەوە هێرشیکرایە سەر هەرچەندە هێرشەکە لەلایەن بنکەی دژە ئاسمانییەوە وەڵامی دراوەتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close