Uncategorized

ئاماری هەفتەیەكی توشبون و مردن بەكۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان بڵاودەكرێتەوە

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردودا چوار هەزار و 537 توشبوی کۆرۆنا دەستنیشانکراون 164 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری هەفتەی رابردوی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 39 هەزار و 316 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون، کە 11 هەزار و یەک پشکنینیان لە هەولێر، شەش هەزار و 631 پشکنین لە سلێمانی، 21 هەزار و 401 پشکنین لە دهۆک و 243 پشکنینیش لە هەڵەبجە بون.

چوار هەزار و 537 توشبوی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، کە دەکاتە 11.5% کۆی گشتی پشکنینەکانی کۆرۆنا

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی رابردو چوار هەزار و 537 توشبوی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، کە دەکاتە 11.5% کۆی گشتی پشکنینەکانی کۆرۆنا، 164 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە 34 لە هەولێر، 63 لە سلێمانی، 63 لە دهۆک و 4 کەس لە هەڵەبجە بون.

 دو هەزار و 937 کەس چاکبونەتەوە و کۆرۆنایان پەڕاندوە

لەبارەی ئامارەکانی چاکبوانی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەکردوە، دو هەزار و 937 کەس چاکبونەتەوە و کۆرۆنایان پەڕاندوە و چاکبونەتەوە، کە هەزار و 410 لە هەولێر، 451 لە سلێمانی، 922 لە دهۆک و 154 لە هەڵەبجە بون.

39 هەزار و 946 کەس توشی کۆرۆنا بون، 25 هەزار و 263 کەس چاکبونەتەوە و 13 هەزار و 211 کەس لە ژێر چارەسەردان

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا 39 هەزار و 946 کەس توشی کۆرۆنا بون، 25 هەزار و 263 کەس چاکبونەتەوە و 13 هەزار و 211 کەس لە ژێر چارەسەردان و هەزار و 472 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close