نێودەوڵەتی

ئه‌مریكا له‌باره‌ی مه‌ترسی له‌ناوچونی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران هۆشداریی ده‌دات

شكۆی كوردستان-

ئەمەریکا دەڵێت وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ ئێران لەسەر بوژاندنەوەی ڕێکەوتنی ناوکی ساڵی 2015 پێشکەوتنێکی مامناوەندی لە کۆتا خولدا بەخۆیەوە بینی، کە ڕۆژی هەینی کۆتایی هات.

بەڵام دەشڵێت کاری زۆر ماوە بۆ ئەوەی ڕێگە لەوە بگیرێت کە ئەوەی ماوە لە ڕێکەوتنی نێوان تاران و زلهێزەکانی جیهان بە خێرایی لەناو نەچێت.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پەیامنێران دوو نموونەی پێشکەوتنی “مامناوەند” ی لە وتووێژەکانی ڤییەنای ئەمەریکا و ئێران و پێنج دەسەڵاتی جیهانی بە نێوەندگیری نێوان هەردوولا هێنایەوە.

یەکەم ڕێککەوتننامەی ئێران بوو لە ڕۆژی چوارشەممە بۆ ڕێگەدان بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بۆ دووبارە دانانەوەی کامێراکان کە ڕێگە بە پشکنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات چاودێری بنکە ناوەکییەکەی ئێران بکەن کە لە شاری کڕاج ناوەندە پێشکەوتووەکان دروست دەکەن.

کامێراکان لە مانگی شەشدا تێکشکێنران کە ئێران بە کارێکی تێکدەرانە وەسفی کرد لەلایەن ئیسرائیلی ڕکابەری هەرێمییەوە کە تێوەگلانی لەم کارە پشتڕاست نەکردووەتەوە هەروەها ڕەتیشی نەکردووەتەوە.

نموونەی دووەم کە لەلایەن ئەو بەرپرسەی ئەمەریکییەوە ئاماژەی پێکراوە تێگەیشتنی هاوبەشی ئەمەریکا و ئێرانە لەسەر ئەو دارشتنەی دەبێتە بنەمای ووتوێژ دەربارەی چەند بەشێکی بەرنامەی ناوکی ئێران کە دەتوانرێت سنووردار بکرێت بەرامبەر بە لابردنی سزای ئەمەریکا دژ بە تاران.

ئێران کە دەڵێت چالاکییە ناوکییەکانی ئاشتییانەیە، لە ساڵی 2019ەوە لە بەرامبەر کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنەکە دەستی بە زیادکردنی چالاکییە ناوکییەکان کرد.

پاش ئەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترەمپ لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە و بە شێوەیەکی تاکلایەنە سزاکانی سەر ئێرانی توند کردەوە و وتی ئەوە ڕێگایەکی باشتر بوو بۆ فشارخستنە سەر تاران تا لە هەڵسوکەوتە خراپەکانی بوەستێت.

بەڵام سەرۆک جۆو بایدن گوتی گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ڕێکەوتنە ناوکییەکە باشترە بۆ ڕێگەگرتن لە ئێران لە چالاککردنی بەرنامە ناوەکییەکەی، بەمەرجێک تارانیش بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی بە ڕێککەوتنەکە.

پێشتر ڕۆژی هەینی، عەلی باقری کانی، سەرۆکی دانوستانکاری ناوکی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسن “پێشکەوتنی باش” لە ڤیەننا لە حەوتەمین خولی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا ئەنجام دراوە، ئەمەش دوای شەش خولی پێشوو کە لە مانگی چوارەوە بۆ مانگی شەش بەڕێوەچوون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close