ڕۆژنامەکوردستانی

وەزارەتی دارایی: لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت

شكۆی كوردستان

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند،”لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت”

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند،”لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرادەبێت”

سەرجەم بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو، دەتوانن بەشداربن

راشیگەیاندوە،”بۆ ئەو مەبەستە گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە کە سەرجەم بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو، دەتوانن بەشداربن لەو پرۆسەی کڕینی ئاشکرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار”

سەبارەت بە هۆكاری بڕیارەكە رونكراوەتەوە كە لە پێناو نەهێشتنی قۆرغکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەموان و زیادکردنی داهاتی گشتییدایە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان پێشتر گۆڕینەوەی دۆلار بەرامبەر بە دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم تەنها لەگەڵ بانكێك ئەنجامدەدرا، ئەوەش زۆركات رەخنەی وەبەرهێنەران و سەرمایەدارانی لێكەوتوەتەوە و بە قۆرغكاری و لەپێناو سودگەیاندن بە لایەنێك لێكدراوەتەوە.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close