نێودەوڵەتیڕۆژنامە

وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تاران دەكات

شكۆی كوردستان-

بەیانی ئەمڕۆ، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێكی دو رۆژە گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی مهر ئێرانی، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێكی دو رۆژە گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەو سەردانەدا وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێرانی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی فراوانکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی هەردو وڵات، ئەمەش لە وەڵامی سەردانەکەی ئەم دواییەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دێت بۆ بەغدا.

هەر لەو سەردانەیدا فوئاد حسێن ڕاوێژ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران دەکات لەسەر جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی کە مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەكەی مانگی پێشو بۆ تاران ئەنجامیدابو.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close