کوردستانی

“شەپۆلێكی بارانبارین ڕو لەهەرێمی كوردستان دەكات”

شكۆی كوردستان

شارەزایەکی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و باشوری رۆژهەڵاتی عێراق بگرێتەوە و دابەزینی پلەکانی گەرماش بەردەوام دەبێت.

حسێن ئەسەدی، شارەزای کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە باسی لەوەکردوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای مانگی داهاتو شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە جیاوازەکانی دیکەی عێراقیش دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی ئێستای کەشوهەوا بەبەردەوامی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و پلەکانی گەرما زیاتر لەڕو لە دابەزین دەکەن.

لای خۆیەوە سادق عەتییە، شارەزای کەشناسی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لەفەیسبوک رایگەیاندوە، بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم شەپۆلێکی بارانبارین و نزمبونەوەی پلەی گەرمی زیاتر هەرێمی کوردستان، پارێزگاکانی ناوەڕاست، رۆژئاوا و بەئەگەرێکی بەهێز پارێزگاکانی باشوری عێراقیش دەگرێتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close