ڕۆژنامەی شكۆی كوردستان-
بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەنتەری تالاسمیای هەولێر ڕایدەگەیەنێت” بە ئاگا وەرنەوە ئیتر بەسە دەسەڵاتدارانی بێ بەرنامە.
دۆخی تەندروستی تووشبووانی تالاسیمیا له هەولیر زۆر خراپە، سروە عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی سنتەری تالاسیمیا لە هەولێر ڕایگەیاند: بە ئاگا وەرنەوە ئیتر بەسە دەسەڵاتدارانی بێ بەرنامە، لە کەرتی تەندروستی و دۆخی تووشبووانی تالاسیمیا هەولێر زۆر خراپە، تکایە بگەنە فریامان.
وتیشی: “ماوەی چەند ڕۆژە بێ دەرمانین و کەسیش خەمێکمان لێ ناخوات، ئەگەر دۆخەکە وابەردەوامبێت کارەسات لە سەنتەری تالاسیمیا ڕوودەدات”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئهوان کێشەی زۆر زۆریان هەیە بەتەنها کێشەی دەرمان نییە کێشەی بیناشمان هەیە کە چەندان ساڵە لەچاوەڕوانی تەواوبوونی بیناداین.
لهبارهى كێشهكانیان، سامان سەلمان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنى بەڕێوهبەرایەتی تەندروستیی هەولێر ڕایگهیاند: لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ چارەسەرکردنی کیشەکانی سەنتەری تالاسیمیا”.