کوردستانی

قەزای چۆمان كەرەنتینەكرا


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دو شەممە لەسەر بڕیاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان قەزای چۆمان كەرەنتینەكرا.

لەبارەی هۆكاری كەرەنتینەكردنی ئەو قەزایە، بەرپرسانی تەندروستی و قەزای شارەكەش رایانگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 20 توشبو لەسەنتەری قەزای چۆمان دەستنیشانكراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی شكۆی كوردستان چوار تیم لەبەڕێوەبەرایەتی قەزای چۆمان بۆ پشكنینی كەسە نزیكەكانی ئەو توشبوانە تەرخانكراوە بۆ وەرگرتنی زیاتر لە 200 سامپڵ تا توشبوانی دیكەش دەستنیشانبكرێن.

لەبارەی سەرچاوەی گواستنەوەی نەخۆشییەكە بۆ ئەو سنورە، بەرپرسانی قەزای چۆمان راینگەیاند، شكاندنی كەرەنتینە و پابەندنەبونی هاوڵاتیان هۆكاری سەرەكی ئەو توشبونانەیە.
ئاماژەیان بەوەشكرد، پێشمەرگەیەك ئۆزەتیڤ بوە، باری دەرونی نەخۆشەكان ناجێگیرە یەكێك لەنەخۆشەكانیش باری تەندروستی ناجێگیرە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close