ڕۆژنامەکوردستانی

مەزڵوم كۆبانێ: هیچ پارتێكمان لە پەیمانی نیشتیمانی دوورنەخستۆتەوە

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت:” هیچ پارتێكیان لە پەیمانی نیشتیمانی دوورنەخستۆتەوە، جەخت لەوەشدەكاتەوە هەنگاو بە هەنگاو سەرجەم پارتەكان بەشداری دەكەن لەو ڕێككەوتنەدا.

مەزڵوم كۆبانێ، لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆەتەوە، دەستپێشخەری ئه‌وان بۆ یەكڕیزی كورد بە گوێرەی پەیمانی نیشتیمانی بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجیان بۆ ئەو كۆكردنەوەیەش ئەوەیە هەنگاو بە هەنگاو سەرجەم پارتەكان بەشداری بكەن لە هەنگاوی نوێدا.

كۆبانێ ڕەتیشیدەكاتەوە هیچ پارتێكیان دوورخستێبێتەوە و دەشڵێت: ئەو دەنگۆیانەی باس لە دوورخستنەوەی پارتی پێشڤەڕۆی یەكێتی (ئەلوەحدە) دەكەن دوورە لە ڕاستییەوە.

لە ماوەی چەند مانگی پێشوو پارتە سیاسیەكانی رۆژئاوای كوردستان لە یەكتری نزیك بوونەوە كە مەزڵوم كۆبانێ سەرپەرشتی دەكرد و ڕێككەوتنێكیان واژۆ كرد بۆ كاركردنی هاوبەش لە نێوانیاندا..

بینینی زیاتر
Back to top button
Close