ڕۆژنامەکوردستانی

ڕێگه‌ ده‌درێت ئۆجه‌لان مۆبایل به‌كاربهێنێت

تایبەت بە رۆنامەی شكۆی كوردستان

دوای 21 ساڵ لە دەستگیركردنی، توركیا ڕێگە دەدات عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە مۆبایل بەكاربهێنێت.

ئیبراهیم یەڵماز، پارێزەری ئۆجەلان بە كەناڵی العربیەی ڕاگه‌یاندووه‌: هەفتانە دوو جار لە چوارشەممە و هەینی داواكاری بینینی ئۆجەلان پێشكەش دەكەن، بەڵام سەرجەمیان ڕەتكراونەتەوە و ڕەوشی تەندروستیشی نازانین بە تایبەت لە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆڕۆنا.

وتیشی: “سەرجەم هەوڵە یاساییەكانمان ئەنجامینەبووە و تائێستا لەكاتی دەستگیركردنییەوە لە 21 ساڵ پێشترەوە، بەڵام ڕێگه‌ی بەكارهێنانی مۆبایلیان پێداوە و نزیكەی نیو سەعاتیش قسەی لەگەڵ محەمەدی برای دا كردووە كە زانیاری لە بارەی كۆرٍۆنا و ڕەوشی تەندروستییەوە پێداوە”.

ئاشكراشیكرد: ڕێگه‌ی پێنادرێت بەردەوام پەیوەندی بكات بە دەرەوەی لە ڕێگه‌ی مۆبایلەوە كە مافی یاسایی خۆیەتی، بۆیە لە مانگی نیسانەوە هیچ پەیوەندییەكی نەكردووە.

پارێزه‌ران دوایین جار لە 7ی ئابی 2019 ئۆجەلانیان بینیوە، لە دوای ئەوە چەند جارێك داواكاری بینینی ڕەتكراوەتەوە لەلایەن داواكاری گشتییەوە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەكەكە لە 15ی شوباتی 1999 لە نایرۆبی پایتەختی كینیا لەلایەن تیمێكی هەواڵگری نێودەوڵەتییەوە ڕفێنرا و ڕادەستی توركیا كرایەوە، لەوێ سزای سێدارەی بۆ دەرچوو، دواتر سزاكەی گۆڕا بۆ هەمیشەیی و لەو كاتەوە لە دوورگەی ئیمڕاڵی زیندانییە.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close