نێودەوڵەتی

دوای هێرشكردنە سەر ترەمپ، تویتەر لە سەرتاسەری جیهان لەكاردەكەوێت

شكۆی كوردستان

ماڵپەڕی تویتەر رایگەیاند، لێكۆڵینەوەدەكات تایبەت بە لەكاركەوتنی ماڵپەڕەكە لە سەرتاسەری جیهان، ئەوەش دوای ئەنجامدانی هێرشێكی ئەلیكترۆنی بۆ سەر دۆناڵد ترەمپ لەلایەت ژمارەیەك بەكارهێنەرەوە.

هەوڵدراوە دژ بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پەیامی هەڵە بڵاوبكرێتەوە

لە راگەیەندراوێكدا، ماڵپەڕی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەسەر بەرنامەی ئەپڵیكەیشنەكان دەكات، دوای ئەوەی لەلایەن ژمارەیەك بەكارهێنەرەوە هەوڵدراوە دژ بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پەیامی هەڵە بڵاوبكرێتەوە.

دوای روبەڕوبونەوەی زانیارییە هەڵەكان سەبارەت بە ترەمپ ماڵپەرەكە لەكاركەوتوە

ئاماژەی بەوەشكردوە، تەنها دوای یەك رۆژ لە بڕیاری تویتەر بۆ روبەڕوبونەوەی زانیاری هەڵە و ركابەری فەیسبوك، هەتا رێگریبكرێت لە بڵاوكراوەیەكی رۆژنامەی نیویۆرك پۆست كە بانگەشەی ئەوەدەكات نامەی ئەلیكترۆنی پەیوەست بە جۆ بایدن، كاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا و كوڕەكەی بڵاوكراوەتەوە و ترەمپ ئەو كارەی ئەنجامداوە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە لەكاركەوتوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر ترەمپ داوایكرد بڵاوكراوەكەی نیویۆرك پۆست بسڕدرێتەوە لە هەردو پلاتفۆڕمی فەیسبوك و تویتەر.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close