هەمەڕەنگنێودەوڵەتی

بریتانیا؛ زانكۆی ئۆكسفۆرد پێشنیاری بەكارهێنانی دەرمانێك دژی كۆرۆنا دەكات و حكومەتیش پەسەندیدەكات

شكۆی كوردستان-

پسپۆڕانی تەندروستی بریتانیا بەپەلە بڕیاری بەکارهێنانی دەرمانێکیان بۆ توشبوانی کۆرۆنا دەرکرد کە پێیانوایە چارەسەری نەخۆشەکان دەکات.

بەپێی میدیاکانی بریتانیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی بریتانیا بەراوێژ لەگەڵ پسپۆڕانی تەندروستی زانکۆی ئۆکسفۆرد بڕیاریاندا دەرمانی ” دیکسامیسازۆن” بۆ توشبوانی کۆرۆنا بەکاربهێنن وەک چارەسەرێکی سەرەتایی خێرا.

پێیانوایە چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا دەکات یان کاریگەرییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان،دەرمانەكە بۆ ئەو توشبوانە بەكاردێت كە پێویستیان بە ئۆكسیجینە، كاریگەری زۆریشی هەیە لەكەمكردنەوەی ئاستی مردن لەنێو ئەو توشبوانەدا كە پێویستیان بە ئۆكسجین هەیە، بۆ ئەو مەبەستە حكومەتی بریتانیا هەمو كارێكی پێویست دەكات هەتا دەرمانەكە بەشێوەیەكی خێرا بۆ سەرجەم ناوەندە تەندروستییەكانی وڵات بەردەست بخات. لێکۆڵینەوەی ورد لەدەرمانەکە کراوە و پێیانوایە چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا دەکات یان کاریگەرییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.

دەرمانی ” دیکسامیسازۆن” لەساڵی 1957 دروستكراوە و لەساڵی 1961-ەوە وەک چارەسەری نەخۆشییەکانی رۆماتیزم، چەند جۆرێک نەخۆشی پێست و حەساسیەتی توند، سکچون و بەشێک لەنەخۆشییە درێژخایەنەکان بەکارهاتوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close