شكۆی كوردستان-
هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ” ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت داهاتی هه‌مو هه‌رێمی كوردستان بهێنێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت پێویستی به‌شه‌ڕی ناوخۆیه.”
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت داهاتی هه‌مو هه‌رێمی كوردستان بهێنێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت پێویستی به‌شه‌ڕی ناوخۆیه
لەمیانی دیدارێکی لەگەل دەنگی ئەمریکا، هێڤیدار ئەحمەد کە بەپێی پیشەکەی دەبێت چاودێری حکومەت بکات، ئەو زیاتر وەک لایەنگری پارتێکی دەسەڵات قسەیکرد و لەبارەی دابینکردنی موچە و داهاتی ناوخۆ رایگەیاند، “ئێمه له‌نێوان خراپ و خراپترداین، خراپه‌كه گه‌نده‌ڵیه و خراپتره‌كه شه‌ڕی ناوخۆیه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت داهاتی هه‌مو هه‌رێمی كوردستان بهێنێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت پێویستی به‌شه‌ڕی ناوخۆیه.”
10 ساڵی تر ئه‌گه‌ر نه‌وت به‌رزبۆیه‌وه، ئینجا قه‌ره‌بوی ئه‌م زیانه ده‌كرێته‌وه
له‌سه‌ره‌تای وتوێژه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی و ئابوری كاروباری دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “بابه‌تێك له كوردستان هه‌یه كه زۆر هه‌ستیاره ئه‌ویش بارودۆخی دارایی و ئابورییه لەهه‌رێمی كوردستان، خۆی به‌پێی ڕاپۆرتی UN بێت به‌شی ئابوری ده‌ڵێت ته‌نها له ساڵی 2020 له‌هه‌موو دنیادا به‌هۆی كۆرۆناوه، ئابوری جیهان 8 تریلیۆن و 500 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه، وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوی ئه‌م زیانه بكرێته‌وه 10 ساڵی تر ئه‌گه‌ر نه‌وت به‌رزبۆیه‌وه، ئینجا قه‌ره‌بوی ئه‌م زیانه ده‌كرێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌شێكه له‌م زه‌ربه ئابوریه‌یه‌ی كه به‌ر هه‌موو دنیا كه‌وتوه، چونكه به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵستاون كۆرۆنا ده‌رچوه.
رونیشیدەکاتەوە، ئابوری عێراق به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌زیوە، هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 45%بۆ 50% پشت به‌داهاتی عێراق ده‌به‌ستێت بۆ دابینكردنی موچه، واته هه‌رێمی كوردستانیش موچه‌ی دواكه‌وت، ئه‌م دواكه‌وتنی موچه‌یه بوه هۆی داواكرا وه‌زیری دارایی بێت بۆ لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕونكردنه‌وه بدات كه چی ده‌كرێت و پلانی حكومه‌ت چییه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی وت ” ڕه‌نگه ئه‌م هه‌واڵه ناخۆش بێت ئێمه به‌ستراوینه‌ته‌وه به عێراقه‌وه، 57% موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت دابین بكات به‌وه‌ی كه هه‌یه‌تی ، ئه‌و به‌شه‌ی تر كه‌ئێمه به‌ستراوینه‌ته‌وه به عێراق ده‌توانێت عێراق دابینیبكات.
ئەو پەرلەمانتاری پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، به‌قسه‌ی وه‌زیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەپشکی گۆڕانە رایگەیاندوە، كه چوەتە ناو دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌وه عێراق هه‌ر به‌مه‌به‌ست ده‌یه‌وێت كورد سزا بدات.