شكۆی كوردستان-
بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم لقی پارتی لە بەغدا دەستیپێکرد و دژی لێدوانێکی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە ناڕەزایی دەردەبڕن و بارەگاکەشیان سوتاند، دوای ئەوەی رایگەیاندبو، حەشدی شەعبی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێری ئەنجامداوە.
بەپێی زانیاریەکانی خەندان، لە بەیانی ئەمڕۆوە دەیان لایەنگری حەشدی شەعبی چونەتە بەردەم لقی پارتی لەبەغدا و ناڕەزایی لە دژی لێدوانێکی هۆشیار زێباری، بەڵام پێشتر بەرپرسی لقەکەو سەرجەم کارمەندانی لقەکە بارەگاکەیان جێهێشتوە.