هەمەڕەنگنێودەوڵەتی

ئەمریكا؛ هەوڵی رزگاركردنی جۆرێك لەئەسپ دەدرێت كە مەترسی لەناوچونی هەیە

شكۆی كوردستان-

ساندیاگۆ – کالیفۆرنیا – جوانوی ناونراوە کوورت وەک هەموو جوانویەکی ئەسپ وایە بەباخچەکەدا ڕادەکات و دێت و دەچێت و هەچ کات هەستی بەپرسێتی کرد دەچێت لای دایکی بۆ شیر خواردن.

جوانوی کوورت تەمەنی 2مانگە لە جوانوەکانی‌دیکە جیاوازە، ئەم کۆپی کراوە.

ئەم جۆرە ئەسپەی بە (پرزیوالسکی) ناسراوە و ئەگەری نەمانی لەسەرە لەخانەی ئەسپێکی نێر دروستکراوە لەساڵی 1980دا لێی وەرگیراوە وبۆ ماوەی 40 ساڵ لەپلەی بەستندا دانرابوو تا توانرا لەگەڵ هێلکەی ئەسپێکی مێدا تێکەڵ بکرێت.

دوای لابردنی ناوکی هێلکۆکە و دڵنیابوون لەوەی کۆرت لەبنەڕتدا زۆرینەی جۆری (پرزیوالسکی) دەبێت، لە ئەسپێکی میدا جێندراو لە6ی مانگی 8دا لەدایک بوو.

وەک بەرپرسان دەڵین دەرئەنجام، یەکەم ئەسپی جۆری (پرزیوالسکی) کۆپیکراو لەجیهاندا لەدایک بوو.

تائێستا زاناکان نزیکەی 20 جۆر لەشیردەرەکانیان کۆپی کردوە، لەوانە سەگ، پشیلە، بەراز، مانگاو ماینی جۆری پۆلۆ. لەساڵی 2018دا توێژەرەوان لەچین بۆیەکەم کەرەت بەبەکارهێنانی تەکنەلۆجیای کۆپی مەڕی (دۆڵی)یان کرد و بەرهەمیان هێنا.

باخچەی ئاژەڵان لەدایکبوونی کوورت بەپرۆسەیەکی بێوێنە دادەنین بەهۆی هەوڵەکانی دراون بۆ بەدەستهێنانەوەی ژمارەی ئەوئەسپانەی ناسراو بە ئەسپی کێویی ئاسیا یاخودا ئەسپی کێوی مەنگۆل. بڕوایەک هەیە ئەو جۆرە ئەسپە بچووکانەی جەستە تووندوتۆڵن (بەرزیان لەنێوان 1.2 تا 1.5 مەتر دەبێت)، لەدەشت و کێواندا نەماون و تەنها لە باخچەی ئاژەڵانی جیهاندا بوونیان هەیەوە ژمارەیان دەگاتە 2 هەزار دانە، بەهۆی ئەوەی لەڕوی جێناتەوە بێوێنەن جووتبونیان لەگەل ئەسپیکەدا بەرهەمی نابێت.

باب وایز، گەورە بەرپرسی زانستی ژیان لە باخچەی ئاژەلانی ساندیاگۆی جیهانی لەکالفۆرنیا و بەرێوەبەری باخچەکە لەبڵاوکراوەیەکدا دەڵێت “پێشبینی دەکرێت ئەم جوانوە لەڕوی بۆماوە و جیناتەوە بۆ جۆری خۆی زۆر گرنگیی هەبێت”. “بەهیواین لەڕوی جینەوە لەداهاتوودا جۆری (پرزیوالسکی) ببوژێنێتەوە.

لەساڵی 1980 خانە لەئەسپێکی نێر تەمەن 5 ساڵ وەرگیراو لەدامەزراوەی بەستنی باخچەی ساندیاگۆ خرانە دۆخی بەستنەوە، لەدوای 18 ساڵ لە 1998 ئەو ئەسپە نێرە مرداربوویەوە.

ئەم جوانوە بە کوورت ناونرا لەسەر ناوی کوورت بینرسچیک دکتۆر و زانا لەبواری کۆپیکردنی گیانداران، ڕۆڵی گەورە و سەرەکی هەبوو لەدامەرزاندنی Frozen Zoo لەڕێگای بەرنامەیەکی توێژینەوەی فراون لەزانستی خانەدا.

ئۆلیڤەر رایدەر، بەرێوەبەری زانای بۆماوە لە باخچەی ئاژەڵانی جیهانیی ساندیاگۆ ووتی “مەبەست لە ناوەندی باخچەی ئاژەڵانی بەستوو ئەوەی دکتۆر بینرسچیک دایمەزراند بۆ جۆرێک کار بەکاربێت لەوسەروەختەدا زۆر سەخت بوو”.

باخچەی ئاژەڵان بەهاۆکاری گروپی (ڕێڤێ و ریستۆر) بۆ پاراستنی کالفۆرنیاو کۆمپانیای (ڤیاجین ئیکواین) بنکە لەتکساس توانیان کوورت بەرهەم بینن.

کوورت لەدامەزراوەیەکی تەندروستیی ئەژەڵان لەتکساس لەدایک بوو، پێدەچێت تاساڵێکی‌کە لەوێ لەگەڵ دایکی بژی.

دواتر لەباخچەیەکی ئاژەڵان لەگەڵ کۆمەڵێک ئەسپی جۆری (پرزیوالسکی) تێکەڵ دەکرێت تا بتوانێت لەوێ ڕۆژێک ببێتە باوک.

ئەسپی جۆری (پرزیوالسکی) ناوی فەرمی لە دۆزەرەوەی ڕووسی نیکۆلی پرزیوالسکی وەرگرتوە، ئەو توانیبووی ئێسکێک بدۆزێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لایخۆی بیپارێزێت، دواتر ڕادەستی مۆزەخانەیەکی روسیای کردبوو.

پەیمانگای نیشتمانیی سمسۆنیان بۆئاژەڵان و پاراستنی گیانداران دەڵێت سەروەختێک ئەو جۆرە ئەسپانە لەسەرانسەری ئاسیاو ئەوروپادا بڵاوبوون و دەژیان. بەهۆی داگیرکردنی ناوچەی ژیانیان تەنها لەناوچەی بیابانی جۆبی لەئاسیا مانەوە. ژمارەیەکی کەمیان لەباخچەی ئاژەڵانەوە بۆ دارستانە پارێزراوەکانی مەنگۆلیا و چین و کازاخستان ئازادکراون.

دامەزراوەی سمسۆنیان دەڵێت ئەو جۆرە ئەسپی کێویی ڕەسەنن و تەنها ئەو ژمارە کەمەیان لەجیهاندا ماوەتەوە. پەیمانگاکە پارێزگاری لەئەسپی کێوی دەکات لەئەمریکای باکور. بەڵام جۆرەکانی ئوسترالیا کە لەئێستا لەودەشت وکێوانە بڵاوبوونەتەوە بەبێوێنە هەژمار ناکرێن لەبەر ئەوەی لەوجۆرانەن مرۆڤ دەستەمۆی کردون و دواتر هەڵاتوون.

لەوڵاتەیەکگرتوەکان بەهۆی دوکەڵی ئاگرەوە ملێۆنها کەس تووشی گرفتی تەندروستی بوون

سانتا کرۆز،کالیفۆرنیا – کەوتنەوەی ئاگر لەدارستانەکان و بەرزبوونەوەی دوکەڵی چر و بڵاوبوونەوەی لەکاتی سووتانی ڕوبەرێکی فراون لە کەناری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکدا، ملێونەها کەسی تووشی ئاستی پیسبوونی مەترسیداری هەوا کردوە، بەپێی شیکاری ئەسێوشێتیدپرێس بۆ ئاماری پیسبوون و چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ پزیشک و دەسەڵاتی تەندروستی و توێژەرەوان کراوە، دەڵێت ئەمە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەوکەسانەی گەێنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و گیان لەدەستدانی هەزارەها کەس بەتایبەتی پیر و پەککەوتە و گەورە تەمەنەکان.

شیکاری ئاژانسی ئەسێۆشیتید پرێس دەریخستوە دوکەڵی چڕ لەسەروی هۆکارەکان بوە لەڕاپۆەرتە تەندروستیەکانی حکومەتدا هاتوە کێشەی بۆ زیاتر لە 8 ملێۆن کەس دروستکرەوە لەناوچەکانی 5 ولایەتدا و بەلانی کەمەوە بۆ ڕۆژێک ماوەتەوە، لەهەندێک جێگا بۆ چنەد هەفتەیەک بەردەوام بوە.

شارە سەرەکیەکانی ولایەتی ئۆریگن کە بەتایبەتی تووشی زیان بوون کێشەی دوکەڵیان هەبوو لەئاستێکی بەرزی پیسبووندا، مانگی ڕابردوو بەرزترین ئاستیان تۆمار کرد کاتێک ڕەشەبای بەهێز لەناوچە دوردەستەکان ئاگری گواستەوە بۆ ناوچەی پۆرتلاندی قەرەباڵغ بە دانیشتوان.

بەرپرسانی تەندروستی ولایەتی ئۆریگن دەڵین لەکاتێکدا دووکەڵ بەسەر کۆمەڵکاکانەوە بوو گرفتی تەندروستی دەرکەوت، لەوانە چوونی سەدان کەس بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و ڕۆژانە ئەمە بەدی دەکرا.

بارب تراوت 64 ساڵ خانەنشین لە باشوری پۆرتلاند لە دۆڵی ویلامیت دەژی دەڵێت “دۆخە زۆر ترسناک بوو، دوای ئەوەی کاریگەری دووکەڵ تووشی هەناسەتووندی کردم 2 کەرەت بەئمبولانس بۆ نەخۆشخانە برام، پێشتر ئەوەم بەسەر نەهاتوە”.

تراوت دەشڵێت” لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دوکەڵ لەماڵەوە نەهاتمە دەرەوە، بەڵام لەداوی چەند ڕۆژێک تووشی تەنگەنەفەسی بووم، تا کەێنرامە نەخۆشخانە و لە مردنەوە نزیک بووم”.

هەروەها دەڵێت بۆ دوهەم کەڕەت “زۆر بەتووندی هەناسە تووندی لێیدامەوە، بەهێزتر لەوەی یەکەم جار، زۆر بەسەختی هەناسەم دەدا، دوای گەشتنم بۆ نەخۆشخانە، بەدەرمان چارەسەریان کردم و دواتر بۆ ماڵەوە گەڕامەوە. بەلام ئێستا ترسم لە گەڕانەوەی ئەو دۆخە مەترسیدارە هەیە”. لەماڵەکەدا سیستەمی بەئاگاهێنانەوەی داناوە و ئامێری فریاکەوتن لەمل دەکات ئەگەر هەچکاتێک هەست بەتەنگەنەفەسی بکات دەستی پێدا دەنێت بۆ فریاکەوتنی.

دەڵێت “ئەمە بۆتە هۆی گۆڕانکاری لەژیانمدا، ئیستا هەوڵەدەم بەترسەوە نەژیم، بەڵام ئەبێت زۆر بەئاگابم”.

ئەسێۆشێتیدپرێس دەڵێت لەناوچەی سەیلم نزیک لەوێ پزیشکی تایبەت بە سی و تەنگە نەفەستی . مارتن جانسن دەڵێت”ئەوکەسانەی کێشەی تووندی تەنەگەنەفەسی‌یان هەیە زۆر زوو سەردانی نەخۆشخانەیان کرد، زۆریان لەدۆخێکی خراپدا بوون. سەیلم لە ناوچەی مارێۆنە بۆ ماوەی 8 ڕۆژ پیسبوونی هەوای لەئاستیکی مەترسیداردابوو، لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوو بەم شێوەیە ڕووی نەداوە.

پێشبینی دەکرێت نەخۆشەکانی جانسن چاکبنەوە، بەڵام دەڵێت لەوانەیە تاماون گرفتی هەناسەدانیان لەگەڵ بمینێت. جانسن دەڵێت “کەسانێک هەن قوربانی نادیارن، لەوانەیە بە کێشەی دڵ و گرفتی‌کەوە گیان لەدەست بەن بەهۆی پیسبوونی هەوا و کاریگەری لەسەریان”.

جانسن دەشڵێت “زۆرن ئەوانەی نەهاتوون بۆ نەخۆشانە و تووشی هەوکردنی سی بوون یاخود گرفتی‌کە و لەوانەیە هەر لەماڵەوە گیان لەدەست بدەن”.

لەسەر بنەمای توێژینەوەی پێشتر بۆ گیان لەدەستدانەکان بە پیسبوونی هەوا و ژمارەی ئەو کەسانەی ئاگر لەناوچەکانیان کەوتۆتەوە، توێژەرەوانی زانکۆی ستانفۆرد مەزەندی دەکەن نزیکەی 3 هەزار کەس سەرو تەمەنی 65 ساڵ لەکالیفۆرنیا بەهۆی دوکەڵەوە گیانیان لەدەستداوە و زووتر مردوون. توێژینەوەیەکی زانکۆی واشنتن دەڵێت “لەوانەیە سەدان گیان لەدەدستدان لە ولایەتی واشنتن لەچەند هەفتەیەکدا ڕویدابێت بۆ تەمەنی جیاواز”.

ساڵانە لە ولایەتەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکا ئاگر دەکەوێتەوە، بەڵام بەهۆی گۆڕانکاری کەش و هەوا زیاتر مەترسیدارتر و کوژانەوەی سەخت بوە. وردیلەی بچووکی لێدەکەوێتەوە بەچاو نابینرێت و لەکاتی هەناسەداندا کررفتی تەنگە نەفەسی دروستەکات.

شۆن ئۆربانسکی زانای دوکەڵ لە بەرێوبەرایەتی دارستانەکانی ئەمریکا دەڵێت “یەک ڕۆژی ئاگر کەوتنەوە لەوانەیە 10 ئەوەندەی هەموو سەرچاوەکانی پیسبوونی ژینگە وردیلە بخاتە هەواوە، لەوانە دوکەڵی ئۆتۆمۆبێل و دامەزروە پیشەسازیەکان.

لەنێوان ساڵانی 2012 و 2015 و2017 بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئەمریکا زیاتر لە 1 ملێۆن تەن وردیلە چۆتە هەواوە، هەمان بڕ لەساڵی 2018دا کە ئاگرکەوتنەوەی ناسراو بە پاردایس لەکالیفۆرنیا بوە هۆی گیان لەدەستدانی 85 کەس و سووتانی 14 هەزار ماڵ، ناوچەیەکی گەورەی باکوری کالیفۆرنیای بۆ چەند هەفتەیەک داپۆشی.

هۆکاری دوکەڵی زۆری ئاگرەکانی ئەمساڵ ئەو کەش و هەوایەبوو بەهۆی بای بتووندەوە و هەڵکردنی لە دەریاوە ئاگرەکەی خۆشتر کرد و دورتر بڵاوی کردوە، لەولایەتی ئۆریگن نەبوونی جوڵەی هەوا بۆچەند ڕۆژێک دوکەڵەکەی هێشتەوە و لە باشوور لەسانفرانسیسکۆ دوکەڵ ڕۆژی وەک شەو تاریک کرد.

سەرچاوە: مالپەڕی دەنگی ئەمریكا

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close