میسر میوانداری شەش وڵاتی عەرەبی دەکات بۆ ئەنجامدانی مەشقی سەربازی.
میسر میوانداری شەش وڵاتی عەرەبی دەکات بۆ ئەنجامدانی مەشقی سەربازی لە 17 بۆ 26-ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، دەسەڵاتدارانی میسر ئاشکرایانکردوە، میوانداری شەش وڵاتی عەرەبی دەکەن بۆ ئەنجامدانی مەشقی سەربازی لە 17 بۆ 26-ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ.
مەشقی هاوبەشی نێوان شەش وڵاتی عەرەبی لەبنکەی سەربازی محمد نەجیب لەپارێزگای مەتروح بەڕێوەدەچێت
بەگوێرەی زانیارییەکان، مەشقی هاوبەشی نێوان شەش وڵاتی عەرەبی لەبنکەی سەربازی محمد نەجیب لەپارێزگای مەتروح بەڕێوەدەچێت و بەشێک لەمانۆڕە سەربازییەکەی ناوچەی باکور ئەنجامدەدرێت.
وتیشی، لەو مەشقە سەربازییەدا وانەی سەربازی پێشکەشدەکرێت لەبارەی بیرۆکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکییە سەربازییەکان.