ڕۆژنامە

عەلی حەمەساڵح: بڕیاری راگرتنی موچەی ھەزار و 200 پلە باڵا و تایبەت دەرکرا

عەلی حەمە ساڵح رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی رابردودا زیاتر لە ھەزارو 200 کەس بە پلەی باڵا و تایبەت بە نایاسایی خانەنشینکرابون، دۆسیەکانیان جیاکرایەوە و بڕیاری راگرتنی موچەکانیان درا، کە بەشێکیان شەش ملیۆن دیناریان وەردەگرت.

 217 ھەزار خانەنشین لە کوردستاندا ھەیە، بە ھەزاران کەس لەم ژمارەیە بەنایاسایی خانەنشینکراون

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، “نزیکەی 217 ھەزار خانەنشین لە کوردستاندا ھەیە، بە ھەزاران کەس لەم ژمارەیە بەنایاسایی خانەنشینکراون، واتە، بەبێ ئەوەی خزمەتی فعلیان ھەبێت خانەنشینکراون”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ڕۆژانی پێشتردا زیاتر لە ھەزارو 200 کەس بە پلەی باڵا و تایبەت بە نایاسایی خانەنشینکرابون، دۆسیەکانیان جیاکرایەوە و بڕیاری ڕاگرتنی موچەکانیان درا، کە بەشێکیان شەش ملیۆن دیناریان وەردەگرت.

 بە ھەزاران کەس بە ناڕەوا بەپلەی جۆراو جۆری سەربازی خانەنشینکراون؛ بەبێ ئەوەی ساڵێک خزمەتی پێشمەرگایەتیان ھەبێت

عەلی حەمە ساڵح باسی لەوەشکردوە، “کاری نایاسایی گەورە لە خانەنشینی سەربازیدا کراوەو نزیکە 117 ھەزار خانەنشینی سەربازی ھەیە، بە ھەزاران کەس بە ناڕەوا بەپلەی جۆراو جۆری سەربازی خانەنشینکراون؛ بەبێ ئەوەی ساڵێک خزمەتی پێشمەرگایەتیان ھەبێت، پێویستە لە زووترین کاتدا دۆسیەی ئەمانەش یەکلابکرێتەوە بەپێی یاسا”.

ئەوەشی خستەڕو، فەرمانبەرو خانەنشینی فعلی، قوربانی ئەم گەندەڵی و کارە ناڕەوایانە، بە چاکسازی لە لیستی موچەو خاڵی سنوری و دۆسیەی نەوت، گرفتی موچە چارەسەر دەبێت.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close