مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، عێراق به دوای ئه‌وه‌دایه سود له ئه‌زمونی ئه‌ڵمانیا له بواری ئابوری‌دا وه‌ربگرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له به‌رلین، مسته‌فا كازمی ڕایگه‌یاند:”هاتوم بۆ به‌رلین بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبونه‌كانی عێراق به زیادكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوبه‌شیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، به‌ناوی حكومه‌ت و گه‌لی عێراقه‌وه، ده‌ستخۆشییه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی عێراق بۆ دژه تیرۆر”.
ئێمه به چاوی خۆمانه‌وه ته‌ماشای هاوكاری ئه‌منی و سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین له شه‌ڕی دژی تیرۆر له ناو ناتۆدا
وتیشی، “ئێمه به چاوی خۆمانه‌وه ته‌ماشای هاوكاری ئه‌منی و سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین له شه‌ڕی دژی تیرۆر له ناو ناتۆدا، هه‌روه‌ها به‌دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران و شه‌ڕڤانه بیانیه‌كانیشه‌وه‌ین”.
ئه‌ڵمانیا وڵاتێكی گرنگه و عێراقیش به‌دوای هاوبه‌شییه‌كی گرنگدا ده‌گه‌ڕێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رنامه‌ی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئابوری به‌ناوی وه‌ره‌قه‌ی سپی ده‌ستپێكردوه، له‌و روه‌شه‌وه سود له شاره‌زایی ئه‌ڵمانیا له‌و بواره و بواری هه‌واڵگری وه‌رده‌گرێت، ئه‌ڵمانیا وڵاتێكی گرنگه و عێراقیش به‌دوای هاوبه‌شییه‌كی گرنگدا ده‌گه‌ڕێت.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بۆ سیسته‌می سیاسی گه‌لی عێراق
هاوكات، ئه‌نگێلا مێركل رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له عێراق كه هیوایانوایه له مانگی حوزه‌یراندا ئه‌نجام بدرێت، ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بۆ سیسته‌می سیاسی گه‌لی عێراق.
وتیشی، “ئه‌ڵمانیا به پلانێكی ئابوریی به‌رز و به‌هێزه‌وه پشتیوانی عێراق ده‌كات”.
راوێژكاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌روی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه پاڵپشت و پشتیوانی عێراق ده‌بن و پێشوازیش له‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ن كه له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی چاكسازی گیراونه‌ته‌به‌ر.