کوردستانی

لە هەولێر 30 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەوە

شكۆی كوردستان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 30 توشبوی دیكەی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

لە راگەیەنراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێردا هاتوە، هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (30) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا( COVID – 19) دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە دەركەوتوە ئەنجامەكانیان نێگەتیڤ بوو، بەو هۆیەوە بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (451) کەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سوپاسی پابەندبوونتانی هاوڵاتیانی كردوە و داواشیكردوە خۆیان زیاتر بپارێزن، جەختیشیكردۆتەوە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close