شكۆی كوردستان
راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات، وێنەی زیاتر لە 100 هەزار ژن کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرهێنراون، بەشێوەی ساختە کاریان لەسەرکراوە و گۆڕدراون بۆ وێنەی ڕوت و بڵاوکراونەتەوە.
وێنەی دەیان هەزار ژن لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرهێنراون و بەبەرنامەی (AI) جلەکانیان لەبەر داکەنراوە و بەڕوتی بڵاوکراونەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی BBC، وێنەی دەیان هەزار ژن لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرهێنراون و بەبەرنامەی (AI)-ی کۆمپیوتەری جلەکانیان لەبەر داکەنراوە و بەڕوتی بڵاوکراونەتەوە.
هەندێک لەوانەی کراونەتە ئامانج تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوەیە
راپۆرتەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی چاودێری هەواڵگری هەستیار بڵاوکراوەتەوە و تێیداهاتوە، هەندێک لەوانەی کراونەتە ئامانج تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوەیە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەوانەی هەستاون بەو کارە رایانگەیاندوە، تەنها بۆ خۆشی ئەوەیان کردوە، ئەو تەکنۆلۆجیایەش بەکاریانهێناوە بەتەواوەتی ساختە بوە.
لەماوەی رابردودا، بەهۆی وێنە و ڤیدیۆی ساختەوە، چەندین کەسایەتی سیاسی، هونەری و کاراکتەری سینەمایی کراونەتە ئامانج.