نێودەوڵەتی

داوای ئاشكراكردنی شوێنی بەخاكسپاردنی قەزافی دەكرێت

شكۆی كوردستان-

دوای تێپەڕبونی 9 ساڵ بەسەر کوژرانی موعەمەر قەزافی، سەرۆكی پێشوی لیبیا، رەوەندی لیبی لە فڕەنسا داوا دەکەن شوێنی بەخاک سپاردنی قەزافی ئاشکرابکرێت و تەرمەکەی رادەستی خێزان و هۆزەکەی بکرێتەوە، داواش لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەن لێپرسینەوە لەوانە بکرێت کە بونەتەهۆی دروستبونی ئەو نائارامیەی لە وڵاتەکەیاندا هەیە.

 شوێنی بەخاک سپاردنی قەزافی لەکوێیە و بۆچی رادەستی  خێزان و هۆزەکەی نەکرایەوە

رەوەندی لیبیا لە فڕەنسا لە راگەیەنراوێکدا باسیان لەوەشکردوە، دوای تێپەڕبونی 9 ساڵ بەسەر کوژرانی موعەمەر قەزافیدا بەلایانەوە سەیرە کە جیهان ئەو پرسیارە ناکات کە  شوێنی بەخاک سپاردنی قەزافی لەکوێیە و بۆچی رادەستی  خێزان و هۆزەکەی نەکرایەوە، بۆچی لێپرسینەوە لە کوژرانی ناوبراو نەکرا؟

لیبیەکان دەست بە گفتوگۆیەکی ناوخۆیی بکەن بەمەبەستی رزگارکردنی نیشتیمانەکەیان

ئاماژە بەوەش دەکەن، بەپێویستی دەزانن لیبیەکان دوای حکومڕانی قەزافی، دەست بە گفتوگۆیەکی ناوخۆیی بکەن بەمەبەستی رزگارکردنی نیشتیمانەکەیان دور لە دەستوەردانی لایەنی دەرەکی.

قەزافی  لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری وڵاتەکەیەوە كوژرا

پاش ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە 40 ساڵ بەردەوام بو لەفەرمانڕەوایەتی و لەتەمەنی 69 ساڵیدا موعەمەر قەزافی، سەرۆكی پێشوی لیبیا لە 20 تشرینی یەكەمی ساڵی 2011 دا لەناو شار و شوێنی لەدایكبونی لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری وڵاتەکەیەوە كوژرا و تائێستاش نازانرێت لە کوێ بەخاک سپێردراوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close