نێودەوڵەتی

یەكێك لەخۆبەخشەكانی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكەی ئۆكسفۆرد گیانیلەدەستدا

شكۆی كوردستان-

ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد لەچەندین وڵاتی جیهان لەسەر خۆبەخشەکان تاقیدەکرێتەوە، یەکێک لەخۆبەخشەکان کە ڤاکسینەکەی وەرگرتوە گیانیلەدەستدا.

زانایان وتویانە کە رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سەلامەتی نەگیراوەتەبەر

بەگوێرەی هەواڵێکی مێرەری بریتانی، ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی برازیل مردنی یەکێک لەخۆبەخشەکانی ڤاکسینەکەی زانکۆی ئۆکسفۆردی راگەیاندوە کە لەلایەن کۆمپانیای ئاسترازێنیکاوە سەرپەرشتی دەکرێت، زانکۆی ئۆکسفۆردیش هەواڵەکەیان پشتڕاستکردۆتەوە، بەڵام زانایان وتویانە کە رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سەلامەتی نەگیراوەتەبەر.

لای خۆشییەوە زانکۆی فیدڕاڵی برازیلی کە هاوکاری ئۆکسفۆرد دەکات بۆ تاقیکردنەوەی قۆناغی سێیەمی ڤاکسینەکە رایگەیاندوە، ئەو هاوڵاتییەی کەمردوە برازیلییە بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردوە خەڵکی کوێیە.

بەپێی یاساکانی برازیل بەردەوامدەبن لەتاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە

وتەبێژی زانکۆی فیدڕاڵی بەبێ ئاماژەکردن بۆ ژینگەی گیانلەدەستدانی ئەو خۆبەخشە رایگەیاند، بەپێی یاساکانی برازیل بەردەوامدەبن لەتاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە.

پێشتریش بەهۆی نەخۆشکەوتنی چەند کەسێک لەخۆبەخشەکان لەئەمریکا، تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە لەو وڵاتە راگیرا و تائێستا دامەزراوەی خواردن و دەرمانی ئەمریکا رێگەی بەتەواوکردنی قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەکە لەو وڵاتە نەداوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close