کوردستانی

عێراق موچەی ژمارەیەك بەرپرس و پەرلەمانتار رادەگرێت

شكۆی كوردستان-

دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، موچەی ئەو پەڕلەمانتار و بەرپرسە حكومیانەیان راگرتوە كە  ئامادەنەبون فۆڕمی دارایی پڕبكەنەوە. ئاشكراشیكرد، تاكو ئێستا 94٪ی پەرلەمانتاران فۆڕمەكەیان پڕكردوەتەوە.

بەپێی یاسای دەستپاكی، دەبێت هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و وەزیرەكان و پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرە گشتیەكان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادوەر و داواکاری گشتی و سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانیان پڕبكەنەوە.

هەر بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، كە لە رۆژنامەی سەباحەوە وەریگرتوە، هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و سەرجەم وەزیرەكان جگە لە وەزیری دارایی و پەیوەندییەكان فۆڕمەكەیان پڕكردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، موچەی ئەو پەڕلەمانتار و بەرپرسە حكومیانەیان راگرتوە كە  ئامادەنەبون فۆڕمی دارایی پڕبكەنەوە، تاكو ئێستاش 94٪ی پەرلەمانتاران فۆڕمەكەیان پڕكردوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەرو، لەحاڵەتێكدا ئەگەر ئەو بەرپرسانە بەردەوام بون لە پڕنەكردنەوەی فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانیان، ئەوا رێوشوێنی توندتریان لە دژ دەگیرێتە بەر، لە پێش هەمویەوە پێشكەشكردنی سكاڵای ئەنجامدانی تاوان لە دژیان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close