ڕۆژنامەکوردستانی

ژمارەیەك بەكارهێنەر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەكەكان دەستگیركران

شكۆی كوردستان

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پێنج تۆمەتباری بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەسگیركران.

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند،”ئەمڕۆ لەلایەنی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 2 کیلۆ و 840 گرام ماددەی هۆشبەر لەگەڵ دەستگیرکردنی (5) تۆمەتبار”

رونیكردەوە،”بڕی كیلۆیەك و 760 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (هێرۆین) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( هـ ـ خ ـ ر ). هەروەها بڕی كیلۆگرامێك ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی دو تۆمەتبار بەناوەکانی (و ـ ع ـ ح ) و ( ش ـ ك ـ ح ).”

باسی لەوەشكرد،”بڕی 86 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی دو تۆمەتبار بەناوەکانی (ع ـ ر ـ ع) و ( ص ـ م ـ ر ).”

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راشیگەیاند، سەرجەم تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە (14) یاسای ماددە هۆشبەرکان دراونەتە دادگا.”

بینینی زیاتر
Back to top button
Close