Uncategorized

كاروانێكی پەنابەرانی نایاسایی گەیشتە یۆنان

شكۆی كوردستان-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، بەلەمێک کە 22 سەرنشینی تێدا بوە گەیشتە باشوری لێسڤۆس، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کۆچبەرەکان لەنێو دارەکاندا خۆیان شاردبوەوە، لە ترسی ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە رەوانەی تورکیا نەکرێنەوە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە، دوێنێ  بەلەمێک کە 22 سەرنشینی تێدا بووە گەیشتە باشوری لێسڤۆس، پاش گەیشتنیان لەلایەن ڕێکخراوی Aegan Boat وێنەی کۆچبەرەکان گیراوە بۆ ئەوەی لایەنی دەسەڵاتدار نکۆڵی نەکەن و نەیانێرنەوە بۆ تورکیا.

کۆچبەرەکان لە نێو دارەکاندا خۆیان شاردبوەوە، لە ترسی ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ناوچەکەوە رەوانەی تورکیا نەکرێنەوە

وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کۆچبەرەکان لە نێو دارەکاندا خۆیان شاردبوەوە، لە ترسی ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ناوچەکەوە رەوانەی تورکیا نەکرێنەوە، پاش گەیشتنیشیان پۆلیسی بەندەرەکە لە گەیشتنی کۆچبەرەکان ئاگادارکراونەتەوە و ڕێکخراوی ناوبراو تۆماری کردون بۆ ئەوەی نەنێردرێنەوە تورکیا.

لە ئێستادا کۆچبەرەکان نێردراونەتە کەمپی کەرەتەپە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە کەرەنتینەدا بن

هاوکات نوێنەری UNHCR لە ناوخۆی وڵاتەکە ئاگادارکراوەتەوە، لە ئێستادا کۆچبەرەکان نێردراونەتە کەمپی کەرەتەپە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە کەرەنتینەدا بن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close