ڕۆژنامەکوردستانی

کورتە فیلمێکی کوردی خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی فیلم لە ئەوڕوپا بەدەستدەهێنێت

چیڕۆکی کورتە فیلمەکە باسی لەنێوچوونی شوێنەواری حەسکێف دەکات

ئا/ شكۆى كوردستان

کورتە فیلمێکی دەرهێنەری کورد محەمەد ئیسماعیل چەچەن، لە 10یەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی یەکێتی ئەوڕوپا پلەی یەکەم بەدەستھێنا.

چیڕۆکی کورتە فیلمەکە لەبارەی بەنداوی ئەلیسۆیە لە باكووری كوردستان، کە بەهۆی دروستکردنییەوە شوێنەوارەکانی حەسکێف لەنێودەچێت، کە مێژووەکەی بۆ 12 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.

دەرهێنەرەکە ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕێگەی کارە هونەرییەکانی دەیەوێت دەنگی کورد بە هەموو جیهان بگەیەنێت.

محەمەد ئیسماعیل چەچەن، گوتى: “لە ڕوداوی حەسكێف 199 گوند ژێر ئاو كەوتون و شوێنەواریان دیارنەماوە، بۆیە مەبەستم لەم كارە ئەوەیە مێژووی ئەوان ون نەبێت”.

یەكێك لە ئەكتەرە سەرەكییەكانی فیلمەكە منداڵێكە بەناوی ئاردا چەچەن ئەو دەڵێ: “زۆر بە ورەبووم لەكاتی وێنەگرتنی فیلمەكە، لە كەشێكی سارد دا كارمان دەكرد، بەڵام حەزم لە بینینی ڕۆڵ بوو لە فیلمەكە، دەمەوێت ببم بە ئەكتەرێكی ناودار”.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close