هەمەڕەنگنێودەوڵەتی

مانگێكی دەستكرد كە بۆ كۆكردنەوەی بەرد نێردراوە بەشێك لەبەردەكانی لێدەكەوێت

شكۆی كوردستان-

زاناکان ڕایانگەیاند ڕۆژی هەینی ئەو مانگە دەستكردەی ئاژانسی ناسا تایبەت هەڵیداوە بۆ بۆشایی ئاسمان بۆ کۆکردنەوەی بەردەکانی ئاسمان و پارچەی موشەكە كەوتوەكان، بڕدەبێت و چەندین پارجەی لێبەردەبێتەوە بۆ بۆشایی ئاسمان.

زاناکان ئەم هەواڵەیان 3 ڕۆژ دوای بەرکەوتنی مانگی دەستكردی ( ئۆریرسیس ریکس) بڵاو کردەوە کە بۆ ماوەیەکی کەم بەرکەوتەی لەگەڵ بەردی ناسراو بە (بینۆ) لەدوریی 321 ملێۆن کیلۆمەتر هەبوە.

گەورە زانای سەرپەرشتیاری پرۆژەکە لەناسا دانی لۆریتا ووتی “ئەو ئەرکەی ڕۆژی 3شەممەی رابردوو ئەنجامدرا بڕێکی زۆری لەو بەرد و پارچانەی کۆکردبوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ زەوەی، بەڵام دوای پڕبوونی زیاتر لەتوانای خۆی کە سەدان کیلۆگرامی هەڵگرتبوو، ئەو بەشەی بەباڵی کۆکرنەوە کاردەکات بەتووندی خزاوەتە سندوقی گەورەی کۆکردنەوە و نەتوانراوە بەتەواوەتی داخرێت و بەشیکی بەکراوەیی ماوەتەوە و دەبازبوونی چەند پارچەیەکی بۆ واڵایی لێکەوتۆتەوە.

تیمەکە لەزەویەوە هەوڵیانداوە سندوقی کۆکردنەوە بۆ ناو مانگە دەستكردەوە بگەڕێننەوە. پێشتر لەو کاتەی بۆی دانروبوو بەر لە گەڕانەوەی بۆ زەوی. زاناکان دەڵین لەگەڕانەودا بۆ زەوەی کات زۆر دەخاێنێت و ئەگەر ئەو سندوقە بەوشێوەیە بمینێتەوە ئەوا ئەگەری دەربازبوونی پارچەی زیاتر هەیە، زاناکان دەیانەوێت زیانەکان کەمترکەنەوە.

تۆماس زۆربۆشن سەرۆکی ئەرکە زانستیەکان لە ئاژانسی ناسا ووتی “لەم ئەرکەدا کات زۆر گرنگە”.

دەتوانرێت وەک پەڵەهەورێک وردیلەی بەردو پارچەی مووشک بەدەوری سەتەلایتەکەدا ببینرێت.

یەکەم ئەرکی مانگی دەستكردی( ئۆریرسیس ریکس) گيڕانەوەی پارچەی ئەو مووشەکانی ناسا هەڵیدابوون بۆ ئاسمان و جیا بوونەتەوە، کە کۆی تێچوونیان دەگاتە 800 ملێۆن دۆلار. هەروەها ئەوبەردانە لەواڵایی‌دا هەیە دەوڵەمەندن بە کاربۆن و مادەکانی سەرەتاکانی دروستبوونی سیستمەی خۆر و لەوانەیە بۆ زاناکان هاریکاربێت لەباشتر تێگەیشتنیان لەچۆنێتیی دروستبوونی هەسارەکان و پەرەسەندنی ژیان لەسەر زەوی.

مانگە دەستكردەكە لەساڵی 2016دا بۆ واڵایی نێردرا، لەساڵی 2018 گەشتە نزیک بەردی بینۆ تائێستا لەوێ ماوتەوە. لەمانگی 3ی ساڵی داهاتوودا بەرەوە زەوی دەگەرێتەوە و بڕیارە لەساڵی 2023دا بگاتەوە سەرزەوی.

لەلایەکی‌کەوە ئاژانسی ئاسمانی ژابۆن لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەو پارچەوە بەردانەدایە لە دەوری هەسارەیەکی بچووک کۆکراوەتەوە، بڕیارە لەمانگی 12دا بگاتەوە سەرزەوی.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close