نێودەوڵەتیکوردستانی

ڕۆژئاڤا؛ دەنگۆی شەهیدبوونی هونەرمەندێکی گەورەی سینەمایی کورد بڵاوبوەوە

شکۆی کوردستان-ڕۆژئاڤا

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، هەواڵی شەهیدبوونی هونەرمەند و بەرهەمهێنەری ناسراوی کورد (مەنسور کەریمیان)ی خەڵکی شار سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بڵاوکردەوە.

شەوی ٢٥-٢٦ی ئەم مانگە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، کە دەیان شوێنی مەدەنیان لە ڕۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەشدا مەنسوور کەریمیان لە شاری قامشلۆ شەهید بوو.

مەنسوور کەریمیان، لەدوای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ بەرهەمێنانی چەند دراما و فیلمێک ڕوویکردبووە شاری قامشلۆ و لەوێ سەرقاڵی کاری هونەری بوو، بەناوبانگترین کارەکانیشی بۆ ڕۆژئاوا زنجیرەی «تاڤی سۆر» بوو.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close