نێودەوڵەتی

جۆ بایدن باس لەدەستكەوتەكانی هەڵبژاردن دەكات و داوایەك ئاراستەی خەڵك دەكات

شكۆی كوردستان-

جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بە متمانەبەخۆبونەوە باس لە سەرکەوتنی دەکات بەسەر رکابەرەکەیدا، بەڵام داوای لە لایەنگرانی کرد چاوەڕێ بکەن تا ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت.

 ئێستا سەركەوتنی یەكجارەكی راناگەیەنم و چاوەڕوانی ئەنجامی كۆتایی دەكەم

جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا لەمیانی وتارێکدا لە ویلایەتی دیلاوێر رایگەیاند، “ھەرچەندە لە سەركەوتنم دڵنیام، بەڵام ئێستا سەركەوتنی یەكجارەكی راناگەیەنم و چاوەڕوانی ئەنجامی كۆتایی دەكەم، داوا لە ھاووڵاتییان دەكەم خۆڕاگربن و ئاڵۆزییەكان ھێور بكەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبنە یەكەم دیموكرات كە دوای 24 ساڵ، ئەریزۆنا ببەنەوە، ھەروەھا دەبێتە یەكەم دیموكرات دوای 28 ساڵ جۆرجیا بباتەوە، ھەروەھا لە فیلادلفیاش سەردەكەوێت،

دەبێت هەمو دەنگەکان بژمێردرێن، گوێ نادەم بەوەی کە خەڵکی چۆن دەیانەوێت بیوەستێنن، بەڵام ناهێڵم ئەوە روبدات

بایدن باسی لەوەشکرد، پێویستە هێمنی بپارێزن و رێگەبدەن پرۆسەکە بەشێوەیەکی سروشتی بەڕێوەبچێت، “دەبێت هەمو دەنگەکان بژمێردرێن، گوێ نادەم بەوەی کە خەڵکی چۆن دەیانەوێت بیوەستێنن، بەڵام ناهێڵم ئەوە روبدات”. 

كار دەكەین بۆ دانانی پلانێكی تۆكمە بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، ھەروەھا كار بۆ نەھێشتنی قەیرانەكان و یەكخستنەوەی ئەمریكا دەكەین

لەبارەی پلانی کارکردنی دوای ئەوەی کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکای بردەوە، بایدن وتی، “كار دەكەین بۆ دانانی پلانێكی تۆكمە بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، كار بۆ نەھێشتنی قەیرانەكان و یەكخستنەوەی ئەمریكا دەكەین و دەرفەتێكی باشمان لە پێشە بۆ بونیاتنانی داھاتوێكی باشتر بۆ نەوەكانمان”.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان تائێستا رێژەی دەنگ و کورسییەکانی لە ئەنجومەنی هەڵبژاردن پێش رکاربەرەکەی کەوتوە، بەجۆرێک تائێستا 264 کورسی بەدەستهێناوە و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانیش 214 کورسی مسۆگەرکردوە، بۆ یەکلاییبونەوەی ئەنجامەکانیش هەرکام لەو دو کاندیدە پێویستە زیاتر لە 270 کورسی لە ئەنجومەنی هەڵبژاردن مسۆگەر بکەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close