نێودەوڵەتی

سكرتێری ویلایەتی جۆرجیا: ناتوانین لەئێستادا ئەنجامی كۆتایی دەنگەكان رابگەیەنین

شكۆی كوردستان-

سکرتێری ویلایەتی جۆرجیا رایگەیاند، هەرچەندە لەئێستادا جۆ بایدن بەجیاوازی هەزار و 585 دەنگ لەپێش دۆناڵد ترەمپەوە دێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەشت هەزار و 410 دەنگی پۆستەش ماون جیابکرێنەوە لەئێستادا ناتوانن براوەی هەڵبژاردنی ویلایەتەکە رابگەیەنن.

بایدن هەزار و 585 دەنگ لەپێش دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانەوە دێت

براد رافێنسپێرگەر، سکرتێری ویلایەتی جۆرجیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەگوێرەی دواین ئاماری جیاکردنەوەی دەنگەکان  جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا  هەزار و 585 دەنگ لەپێش دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانەوە دێت، بەڵام بەهۆی جیانەکردنەوەی هەشت هەزار و 410 دەنگی پۆستە و دوبارە ژماردنەوەی بەشێکی کەمی دەنگەکان، لەئێستادا ناتوانن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە رابگەیەنن.

هەوڵ دەدەین بە زوترین کات جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی پێبهێنین

پەیوەست بە وادەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتاییش باسی لەوەکرد، لەئێستادا پرۆسەیەکی یاساییان هەیە وئەوان هەوڵ دەدەن بە زوترین کات جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی پێبهێنن و دوای ئەوەش ئەنجامەکان رادەگەیەنن. 

ئێوارەی ئەمڕۆ جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا کە یەکێکە لە ویلایەتە یەکلاییکەرەوە سەرەکییەکان پێش دۆناڵد ترەمپ کەوت و رێژەی دەنگەکانی ویلایەتەکە بەگوێرەی 95%ی دەنگی جیاکراوە لەئێستادا بەم شێوەیەیە: بایدن 49.4% و دۆناڵد ترەمپ 49.3%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

جۆ بایدن تائێستا 264 کورسی بەدەستهێناوە

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان تائێستا رێژەی دەنگ و کورسییەکانی لە ئەنجومەنی هەڵبژاردن پێش رکاربەرەکەی کەوتوە، بەجۆرێک تائێستا 264 کورسی بەدەستهێناوە و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانیش 214 کورسی مسۆگەرکردوە، بۆ یەکلاییبونەوەی ئەنجامەکانیش هەرکام لەو دو کاندیدە پێویستە زیاتر لە 270 کورسی لە ئەنجومەنی هەڵبژاردن مسۆگەر بکەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close