هەمەڕەنگنێودەوڵەتی

سیاسەتی پەنابەرێتی بایدن و ئەو گۆڕانكاریانەی بەڵێنی جێبەجێكردنیانی داوە

شكۆی كوردستان-

پێشتر و لەكاتی هەڵمەتەكانی هەلبژاردندا، یەكێك لەو بابەتانەی كە بایدن و دیموكراتەكان رەخنەی توندیان لە ترەمپ گرتوە لەسەری پرسی پەنابەرێتییە.

ترەمپ بەبێ گۆڕینی یاسای پەنابەرێتی دەیان فەرمان و راگەیەنراوی فەرمی بۆ سنورداركردنی پەنابەران بۆ ئەمریكا دەركردوە، تەنانەت پەنابەرانی فەرمیشی كەمكردۆتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی دامەزراوەی نیشتیمانی ئەمریكا، ترەمپ لەسەدا 49 رێژەی پەنابەرێتی فەرمی كەمكردۆتەوە لەڕێگای فەرمانی سەرۆكایەتی و راگەیەنراوە فەرمییەكانەوە، بایدن دەتوانێت ئەو فەرمان و بڕیارانە هەڵوەشێنێتەوە.

پەنابەرانی خاوەن بەهرە و زیرەك، بەشێكی دیكەن لەو پەنابەرە فەرمییانەی كە بەشێوەیەكی ئاسایی و لەچوارچێوەی بەرنامەیەكدا ئەمریكا رێكیخستوە، ئەو بەرنامەیەش بەڕێژەی لەسەدا 30 لەلایەن ترەمپەوە سنورداركراوە، بایدن بەڵێنی چاككردنەوەی داوە.

لەسەردەمی ترەمپدا سكاڵای وەرگرتنی ڤیزا بۆ دامەزراندن و دەرفەتی كار لەسەدا 6-ەوە بەرزبوەوە بۆ لەسەدا 29، بایدن دەتوانێت ئەو گرفتەش چارەسەربكات.

لەمانگی نیسانی 2020 ترەمپ راگەیەنراوێكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا هەمو جۆەكانی هاتنەناوەوەی پەنابەرانی راگرت، دادوەرێكی دادگای باڵاش بڕیارەكەی رەتكردوە، بەڵام لەمانگی حوزەیران هەمو جۆرە هاتنە ناوەوەیەكی پەنابەرانی یاسایی قەدەغەكرد، بایدن ئەم بڕیارە هەڵدەوەشێنێتەوە.

بایدن نەخشەرێگایەكی هەیە بۆ پێدانی مافی هاوڵاتیبون بە 11 ملیۆن كەس كە تائێستا هیچ دۆكیومنتێكیان نیە، لەنێویاندا 500 هەزار پەنابەر لەهیندستانەوە.* تیمی هەڵمەتی هەلبژاردنی بایدن جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە دوای هەڵبژاردنی وەك سەرۆك، بایدن داوایە پێشكەشی كۆنگرێس دەكات بۆ دەرچواندنی ریفۆرمی یاسای پەنابەرێتی .

جۆ بایدن پشتیوانی پەنابەرێتی لەسەر بنەمای خێزان دەكات، واتە پشتیوانی تەواوی ئەو یاسایە دەكات كە رێگە بەهاتنی كەسوكاری پەنابەر دەدات، بەتایبەتی كەسی پەكەمی پەنابەر.

تیمی بایدن بەلێنیان داوە ژمارەی ئاوارە و پەنابەران زیاتر بكەن لەرێگای وەرگرتنی ساڵانەی ئاوارەكان كە 125 هەزار كەس وەردەگرێت، لەگەڵ كۆنگرێس كاردەكات بۆ جێگیركردنی لانیكەمی هێنانی 95 هەزار ئاوارە ساڵانە.* هەروەها بایدن بەلێنیداوە كە بەرنامەی (Deferred Action for Childhood Arrivals ) زیندوبكاتەوە بۆ پێدانی مافی هاوڵاتیبون بەو منداڵانەی كە بەمنداڵی هێنراونەتە ئەمریكا و لەوێ دەرفەتی كار و مافی مانەوەیان پێدەدرێت.

بایدن، وەك بەڵێنیداوە، پێداچونەوە بە پرۆسەی وەرگرتنی گرین كارد دەكات و ئاسانكارییان بۆدەكات، بەهەمان شێوە ڤیزای دامەزراندن كارادەكاتەوە و رێگا بە پێدانی مافی هاوڵاتیبون ئاسانتر دەكات.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close