نێودەوڵەتیڕۆژنامە

22 ساڵه‌ فه‌رمانى گرتنى مارادۆنا جێبه‌جێ ناكرێت

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

لە ساڵی 1998ةوة دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتینییەکان لەلایەن دادگای باڵای وڵاتەکەیەوە سزای دوو ساڵی زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام سزاکەی رِاگیراوە و تا ئێستاش جێبەجێ نەكراوە.

لە ساڵی 1994دا مارادۆنا لەڕێگەی دەمانچەوە تەقە لە چوار کەس دەکات لەکاتی کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە پەیامنێر و فۆتۆگرافەرەکاندا، رِووداوەکەش لەدەرەوەی ماڵەکەی خۆی لە شاری بۆینس ئایرێس رویداوە.

دوای ئەوەی مارادۆنا تەقە لەو چوار کەسە دەکات بەشێوەی جیاواز بریندار دەبن و هەندێکیشیان تووشی خوێنبەربوون دەبن، دوای لێکۆڵینەوە لە سەرەتادا ئەو ئەفسانە ئەرجەنتینییە نکۆڵی لەو کارەی کردووە.

سەرباری تێپەڕبوونی نزیکەی 22 ساڵ بەسەر دەرچوونی ئەو سزایەدا تائێستا ئەو بڕیارە نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و مارادۆنا زیندانی نەکراوە.

لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رِابردووشدا بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشەوە مارادۆنا لە یارییکردنی نێودەڵەتی دوورخرایەوە.

ئەو یاریزانە وەک ئەفسانەی ئەرجەنتینییەکان ناوی دەرکردوە و ساڵی 1986 نازناوی جامی جیهانی بۆ وڵاتەکەی بەدەستدەهێنێت و بەو هۆیەوە خۆشەویستییەکی گەورەی لای هەوادارانی ئەو هەڵبژاردەیە هەیە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close