ڕۆژنامەکوردستانی

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: هەركات 320 ملیارەكە گەیشت دابەشیدەكەین

شكۆی كوردستان-

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی وتەی وتەبێژی حکومەتی عێراق رەوانەکردنی 320 ملیار دینار لە بەغداوە بەردەوام دەبێت و هەرکاتێک پارەکە گەیشت دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەغداد پابەندە بە ناردنی 320 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتەبێژی حكومەتی عێراق راشیگەیاند، بەشی هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی یەک ملیار دۆلارە، بەڵام لەبەرئەوەی پابەند نەبووە بە ناردنی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت، هەروەها هەندێک پابەندیی دیکەی دارایی، هەربۆیە ئەوان ئەو بڕە داهاتە دەبڕن و تەنیا 320 ملیار دینار دەنێرن.

وتەبێژەکەی مستەفا کازمی دووپاتیکردەوە، “نابێت قبووڵ بکرێت بەهۆی ناکۆکیی سیاسییەوە زیان بە فەرمانبەرانی هەولێر و سلێمانی بگات.

پێشتر لەتێپەڕاندنی یاسای قەرزدا، پەرلەمانی عێراق ناردنی 320 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان بەستبوەوە بە رێككەوتنی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا سۆمۆ، ئەوەش كاردانەوەی لایەنەكانی هەرێمی لێكەوتەوە و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەنگاوەكەی بەشكستێكی گەورەی حكومەتی عێراق وەسفكرد.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close