نێودەوڵەتیڕۆژنامە

خلوسی ئاکار: سوپای تورکیا بە سەرقاڵترین قۆناغی مێژویی کۆماری تورکیادا تێدەپەڕێت

خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەی هێزە سەربازییەکان لە ناوەندی پیشەسازی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمانی تورکیا رایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ئێستادا بە سەرقاڵترین قۆناغی مێژوی کۆماری تورکیادا تێدەپەڕن.

بە زوترین کات هێزی سەربازی تورکیا دەگاتە ئازەربایجان، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە زەمینییەکان کاروباری پێویستیان ئەنجامداوە

ئاکار لەبارەی ناردنی سەربازانی تورکیا بۆ ئازەربایجان رایگەیاند، “بە زوترین کات هێزی سەربازی تورکیا دەگاتە ئازەربایجان، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە زەمینییەکان کاروباری پێویستیان ئەنجامداوە”.

تۆمەتبارکردنی سوپای ئازەربایجان بە وێرانکاریی، بە راستی نەزانی و هەڵەیە

وەزیری بەرگریی تورکیا ستایشی سەرکەوتنەکانی سوپای ئازەربایجان-ی کرد و وتی،”تۆمەتبارکردنی سوپای ئازەربایجان بە وێرانکاریی، بە راستی نەزانی و هەڵەیە”.

لەئێستادا، تورکیا هێزێکی زۆری رەوانەی وڵاتانی دەرەوە کردوە، لەوانە، عێراق، لیبیا، سوریا و ئازەربایجان، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاش بەردەوام دژایەتی ئەو هەنگاوانە دەکەن و ئەمڕۆش فڕەنسا هەڕەشەی وەرگرتنی هەڵوێستی جدی لە تورکیا کرد.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close