كوردۆ شابان
“ئابووریی خواروو” ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ ئه‌و بازرگانییه‌ی له ڕێگه‌ی نمایشی سێكسه‌وه ده‌كرێ و سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی نهێنی و زیندووی وڵاتانی ڕۆژئاوایه، گرنگییه‌كه‌ی له ڕووی ئابوورییه‌وه بۆ نموونه ئه‌مه‌ریكا، كه‌متر نییه له گرنگیی “مایكرۆسۆفت” و “جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز”.
ده‌سته‌واژه‌ی “پۆڕنۆ” له ته‌مه‌نی خوار هه‌رزه‌كارییه‌وه تا ترۆپكی ته‌مه‌نی گرتووه‌ته‌وه و پێوه‌ی ئالووده بوون، هه‌مووشی پاره‌یه و بۆ كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی دیكەی له ئه‌ورووپا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بازرگانییه‌كی پڕۆفیشناڵه
ساڵی 1896 یه‌كه‌م فیلمی ڕووت كه ته‌نیا 18 چركه بوو به‌رهه‌م هێنرا، به‌ڵام ساڵی 1953 بۆ یه‌كه‌م جار كه هه‌ردوو گۆڤاری “پله‌ی بۆی” و “ههستلهر” له ئه‌مه‌ریكا بڵاو كرانه‌وه، بابه‌تی ڕووت و سێكسی، ڕوویه‌كی تری به‌خۆوه بینی و بووه ده‌ستپێكی به دامه‌زراویكردنی و كۆمپانیاكان له دوای ئه‌وه وه‌ك پیشه‌سازییه‌كی پڕ به‌رهه‌می مه‌ترسیدار گه‌شه‌یان پێ دا. فۆتۆ و ڤیدیۆی ڕووت كه مه‌به‌ست لێی ته‌نیا سێكسی ڕووته نه‌ك “ئیرۆتیك”، له ساڵی 1857ـه‌وه به ده‌سته‌واژه‌ی “پۆڕنۆگرافیك”، چووه‌ته ناو فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرده‌وه.
ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك وڵاتی دایك بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه ئابوورییه پڕ قازانجه هه‌ژمار ده‌كرێ، پاشان ئه‌ورووپا دێ. له‌وێش “لۆس ئه‌نجلس” له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا به‌تایبه‌تی دێت كه زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س ته‌نیا له‌و شاره، خه‌ریكی پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و وێنه‌ی سێكسین و قازانجی لێ ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌و بواره، له ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه كه به “دۆڵی پۆرنۆ” و “پایته‌ختی فیلمی ڕووت” ناسراوه، كۆ بوونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆڕنۆ له گۆڤار و كاسێتی ڤیدیۆ و سیدییه‌وه گۆڕا بۆ وێب سایت، وه‌ك پێویستییه‌كی بازرگانی، چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌وڵیان دا به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ گه‌شه‌ی پێ بده‌ن. ساڵی 2004، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵی ئه‌ڵمانی به ناوی “فابیان پیلمان” ماڵپه‌ڕێكی زه‌به‌لاحی ڕووتی دامه‌زراند، ئامانجی ئه‌وه بوو، ببێته ئیمپڕاتۆڕی ماڵپه‌ڕه ڕووته‌كان و وه‌ك چۆن ئه‌مازۆن بۆ كتێب و كاڵا هه‌یه، ئه‌میش ببێته ئه‌مازۆنی فیلمی پۆڕنۆ. ئه‌و گه‌نجه له ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا، بووه یه‌كه‌م سێرڤه‌ر بۆ هه‌ڵگرتنی ماڵپه‌ڕه ڕووته‌كان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و په‌ستانانه‌ی له ساڵی 2012 له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا خستیانه سه‌ری كه باجیان بۆ زیاد ده‌كرد، ناچار بوو پشكه‌كه‌ی خۆی به 73 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێ و ناوه‌كه‌شی له‌و كاته‌وه بۆ “MindGeek” گۆڕا. ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه، هه‌شت له 10 پڕ بینه‌رترین ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كانی جیهانی له‌ژێر ده‌سته و ڕۆژانه به ملیۆنان دۆلار قازانج ده‌كات.
سه‌ردانیكه‌رانى ماڵپه‌ڕه رووته‌كان كه له ماڵه‌وه دانیشتوون و به دزییه‌وه سه‌یرى ماڵپه‌ڕێكی ڕووت ده‌كه‌ن، وا ده‌زانن كه‌س نایان بینێ، پێش هه‌موو كه‌س ئه‌و كۆمپانیا لۆكاڵییه‌كه‌ی ئینته‌رنێتیان لێ كڕیوه، ئاگایان لێیه، چونكه هه‌موو ئه‌و یه‌كه كیلۆ بایتانهی له ڤیدیۆكاندا خه‌رجی ده‌كه‌ن، پشكی پاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سێرڤه‌رانه‌ی ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كانیان عه‌مبار كردووه، واته به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆت بزانی، به‌شێكی له گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازیی فیلمی سێكسی. ته‌نانه‌ت كه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه هه‌موو زانیاریی ناو كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كه‌ت ده‌چێته لایان و به‌كاری ناهێنن، بۆ ئه‌وه‌یه متمانه‌یان پێ بكه‌یت و هه‌میشه سه‌ردانیان بكه‌یته‌وه.
قه‌باره‌ی قازانجه‌كان
پێشتر ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی فیلمی پۆڕنۆ، له ڕێگه‌ی سی دی و گۆڤاری ڕووته‌وه، قازانجه‌كانیان ده‌ست ده‌كه‌وت، بۆیه نه‌یانده‌توانی چاپنهكردنهوهیان پارێزراو بێت و ڕێژه‌ی قازانجه‌كه وه‌ك ئێسته نه‌بوو كه به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه، توانیویانه پانتایییهكه بگه‌یه‌ننه هه‌موو جیهان.
“كاسیا وایسك” مامۆستای كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی “نیومه‌كسیكۆ” ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ته‌نیا له ساڵی 2012دا قازانجی ئه‌و فیلمه ڕووتانه گه‌یشتووه‌ته 97 ملیار دۆلار، كه به‌شێكی زۆری بۆ ئه‌مه‌ریكا بووه. به‌پێی داتا جیهانییه‌كان، له ساڵی 2016 گه‌یشتووه‌ته نزیكی دوو هێنده و له كه‌مترین دۆخدا به 150 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێ. جگه له‌وه‌ی، چه‌ندان ماڵپه‌ڕ كراونه‌ته‌وه كه به‌شێك نین له‌و دامه‌زراوه گه‌ورانه و هه‌میشه ڤیدیۆكانیان ده‌دزن و لای خۆیان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و ساڵی دوو ملیار دۆلاریان به‌و هۆیه‌وه له ده‌ست چووه.
ئاژانسی CNBCی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به هه‌واڵی ئابووری، له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه قازانجی فیلمی پۆڕنۆ، زیاتر بووه له قازانجی خوله‌كانی تۆپی سه‌به‌ته و تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی و به‌یسبۆڵ كه پڕ قازانجترین سێ خولی وه‌رزشین له ئه‌مه‌ریكا و به‌شێكی گه‌وره‌ی داهاتی وڵات پێك ده‌هێنن.
له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، نزیكی 800 ملیۆن ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به فیلم و وێنه‌ی ڕووت هه‌یه، له‌و ژماره‌یه، زیاتر له 600 ملیۆنیان كه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانه، به‌رهه‌می ئه‌مه‌ریكان. ته‌نیا ماڵپه‌ڕی “پۆڕن هه‌ب” ساڵی پار، 80 ملیار جار ته‌ماشای فیلمه‌كانی كراوه.
كۆمپانیای “MindGeek” ، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕۆژانه زیاتر له 100 ملیۆن سه‌ردانكه‌ری هه‌یه كه له هه‌ر چركه‌یه‌كدا، 1,5 تێرابایت لۆد ده‌كه‌ن، قازانجی هه‌موو ئه‌و لۆدانهش، بۆ ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه زۆر به گرنگی چاودێری ده‌كه‌ن بزانن خه‌ڵك چێژ له بینینی چ جۆره سێكسێك ده‌كات تا زیاتری لێ به‌رهه‌م بهێنن و داهێنانی تێدا بكه‌ن. به‌پێی ڕانكی گووگڵ، ته‌نیا پێنج ماڵپه‌ڕی پۆڕنۆی ئه‌مه‌ریكی، مانگانه حه‌وت ملیار سه‌ردانكه‌ریان هه‌یه، هه‌ریه‌ك له‌و سهردانكهرانهش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ماڵپه‌ڕه‌كاندا پێنج كلیكیان كردووه.