شكۆی كوردستان-
ه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌بێت جیهن خۆی بۆ به‌رده‌وامبونی ئه‌م جه‌نگه ئاماده‌بكات و نابێت جیهان له قه‌یرانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كاندا سڵ له پێشكه‌شكردنی هاوكاری به ئۆكرانیا بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیاش، ده‌ڵێت، “له ئێستادا تۆپه‌كه له نێو یاریگای ئۆكرانیادایه”.
بەپێی تۆڕی هەواڵی BBC، جێنس ستۆلتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی (ناتۆ) رایگه‌یاندوە، به‌رده‌وامده‌بن له پشتگیریكردنی سوپای ئۆكرانیا، به‌ڵام ترسیان له به‌رده‌وامی ئه‌م جه‌نگه هه‌یه و دڵنیان به‌م شێوه‌یه بێت جه‌نگی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ چه‌ندی ساڵی دیكه به‌رده‌وامده‌بێت.
هاوكاری كردنی سه‌ربازی زیاتری هێزه‌كانی كیێڤ له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر روسیادا نزیكی ده‌كاته‌وه
وتیشی، “ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی رێكخراوه‌كه‌مان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رده‌وامبن له پێشكه‌شكردنی هاوكاری به ئۆكرانیا و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌م جه‌نگه‌دا، هاوكاری كردنی سه‌ربازی زیاتری هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر روسیادا نزیكی ده‌كاته‌وه”.
ئه‌م جه‌نگه‌ی نێوانیان ماویه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی (ناتۆ) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “پێویسته خۆمان بۆ ئه‌و راستییه ئاماده بكه‌ین كه ئه‌م جه‌نگه‌ی نێوانیان ماویه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت و ده‌شبێت له پشتگیریكردنی ئۆكرانیا دودڵ نه‌بین”.
نا بێت قه‌یرانه چاوه‌ڕوانكردنه‌وه‌كان، له پێشكه‌شكردنی هاوكاری به ئۆكرانیا سڵمان پێبكاته‌وه
ئاشكراشیكردوه، “نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌یرانه‌كانی كه له داهاتودا روبه‌ڕوی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێته‌وه له پێشكه‌شكردنی هاوكاری به ئۆكرانیا سڵمان پێنه‌كاته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئێستامان به‌رده‌وامبین”.
له ئێستادا تۆپه‌كه له نێو یاریگای ئۆكرانیادایه
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا رایگه‌یاند، “له ئێستادا تۆپه‌كه له نێو یاریگای ئۆكرانیادایه و به‌شێویه‌كی گشتیش ئه‌و قه‌رار له‌سه‌ر ئه‌نجامی چه‌ند ساڵی ده‌دات، ئایه به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی زیاتر هێزه‌كانی روسیا خۆڕاگربن و پێش ئه‌وه‌ی روسیا خۆی رێكبخاته‌وه یاخود،
نا”.