ڕۆژنامەکوردستانی

435 كەسی دیكە لەهەرێمی كوردستان بەهۆی كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

شكۆی كوردستان-

435 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان توشی کۆرۆنا بوون، هەروەها 25 کەسی دیکە بەهۆی ئەو پەتا جیهانییە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئاماری ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25-11-2020)ـی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکە، لە هەریەک لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک زیاتر لە 120 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

داتاکانی وەزارەتی تەندروستی نیشانی دەدەن، دهۆک پێشەنگە لەڕووی زۆریی ژمارەی چاکبووان لە کۆرۆنا، سلێمانیش لەڕووی زۆریی گیانلەدەستدان، بەجۆریک لەو 25 کەسەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، نۆیان لە سلێمانی بوون.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close