شكۆی كوردستان
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت بۆ هه‌ركه‌سێك ته‌رخانكرد، كه زانیاری دروست له‌سه‌ر ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی سه‌ركرده‌ی پێشوی رێكخراوی “جه‌بهه النصره” ئاشكرابكات.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، پاداشتی دادپه‌روه‌ری له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ده‌درێته هه‌ركه‌سێك كه زانیاری دروست له‌سه‌ر ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لجولانی، سه‌ركرده‌ی پێشوی “جه‌بهه النصره”یان بۆ بخاته‌ڕو.
ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لجولانی دامه‌زرێنه‌ری “جه‌بهه النصره”ی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده‌یه له سوریا دامه‌زراند
ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لجولانی دامه‌زرێنه‌ری “جه‌بهه النصره”ی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده‌یه له سوریا و له له 29ی (ته‌موز/7)ی 2016 به‌فه‌رمی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌ی راگه‌یاند و ناوه‌كه‌ی بۆ “به‌ره‌ی فه‌تح شام” گۆڕی.
له كۆتایی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ساڵی 2017 دا به‌ره‌ی فه‌تح شام كه دوه‌مین گه‌وره گروپی تیرۆریستییه له دوای داعش، یه‌كگرتنی خۆی له‌گه‌ڵ چوار گروپی دیكه له له‌ژێر ناوی ڕێكخراوی (ڕزگاری شام) ڕاگه‌یاند.