نێودەوڵەتیکوردستانی

هەدەپە کۆنگرە دەکات و گۆڕانکاری گەورە ئەنجامدەدات

شکۆی کوردستان-

چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی هەدەپە کە هاوسەرۆکی نوێی تێدا دیاری دەکرێت دەستی پێکرد، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتەکە رایگەیاند، ئەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنەکانی رابردودا بەدەستیان هێنا، رێژەیەک نییە کە هیچ کام لە ئەوان قبوڵبکەن، هەروەها مەتحەت سنجار هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت، لەمەودوا زانیاری و ئەزمون و هێزەکانیان لەسەر پارتی چەپی سەوز چڕدەکەنەوە، بەڵام هەدەپە بە رۆح و وەک دامەزراوەیەک بەردەوام دەبێت.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی لە ناوەندی بازرگانی جیهانی بەڕێوەدەبات، حزبەکە کە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە ئامادەکاری دەکات بۆ رادەستکردنی چالاکییەکانی بە پارتی چەپی سەوز لە سەردەمی نوێدا، ئەمڕۆ لە هۆڵی کۆنگرەدا ئاڵای “ئێمە هیواین”ی بەرزکردەوە.

ئەوانەی هەوڵی لەناوبردنی هەدەپە دەدەن پێویستە باش بزانن کە ناتوانن کۆتایی بەم خەباتە بهێنن

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە لە سەرەتای دەستپێکی کۆنگرەکەدا رایگەیاند، “هەدەپە نەمامێکی خۆشەویستییە و کەوتوەتە سەر زەوی، ئەوانەی هەوڵی لەناوبردنی دەدەن پێویستە باش بزانن کە ناتوانن کۆتایی بەم خەباتە بهێنن”.

زیاتر لە پێنج ساڵە وەک هاوسەرۆکی ئەم پارتە خزمەت دەکەم، ئێستا کاتی گۆڕانکارییەکی گەورەیە

ئاماژەی بەوەشکرد، “زیاتر لە پێنج ساڵە وەک هاوسەرۆکی ئەم پارتە خزمەت دەکەم، بەڵام وتمان ئێستا کاتی گۆڕانکارییەکی گەورەیە، ئەو رێژەیەی ئەو دەنگانەی بەدەستمان هێنا لە هەڵبژاردنی ڕابردو ڕێژەیەک نییە کە هیچ کام لە ئێمە قبوڵی بکەین”.

ئەم کۆنگرەیە کۆتایی پرۆسەکە نییە، یەکێکە لە وێستگەکانی گۆڕانکاری کە دەستمان پێکردوە

لایخۆیەوە مەتحەت سنجار هاوسەرۆکی هەدەپە باسی لەوەکرد، “ئەم کۆنگرەیە کۆتایی پرۆسەکە نییە، یەکێکە لە وێستگەکانی گۆڕانکاری کە دەستمان پێکردوە، لەمەودوا ئەزمون و خەبات و هێزەکانمان لەسەر سەوز چڕ دەکەینەوە، پارتی چەپ، بەڵام هەدەپە بە رۆح و وەک دامەزراوەیەک بەردەوام دەبێت”.

لەم کۆنگرەیەدا گۆڕانکاری زۆر لە پەیڕەوی ناوخۆی هەدەپەدا دەکرێت و هاوسەرۆکانیش دەگۆڕدرێت

بەگوێرەی زانیاریەکان لەم کۆنگرەیەدا سوڵتان ئۆزجان، ئەندامی سەرکردایەتیی هەدەپە و جاهید کڕکازاک، ئەندامی سەرکردایەتی یەسەپە کاندیدن بۆ ئەوەی ببنە هاوسەرۆکی هەدەپە، هاوکات هەر لەم کۆنگرەیەدا گۆڕانکاری زۆر لە پەیڕەوی ناوخۆی هەدەپەدا دەکرێت و ژمارەی ئەندامانی دەستەی سەرکردایەتیی لە 100 ئەندامەوە بۆ 50 ئەندام کەم

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close