شكۆی كوردستان-
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته روسیا و له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا روسیه‌كه‌ی كۆبوه‌وه و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕو.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، هیچ گۆڕانكاریه‌ك نیه بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی جگه له چاره‌سه‌ری كێشه و ململانێكان له‌رێگه‌ی گفتوگۆوه به‌هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی.
له‌لایه‌ن عێراق و روسیاوه هه‌وڵی باش هه‌بوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و ناكۆكیه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت سوریا و یه‌مه‌ن
وتیشی، “له‌لایه‌ن عێراق و روسیاوه هه‌وڵی باش هه‌بوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و ناكۆكیه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت سوریا و یه‌مه‌ن، هاوكاری یه‌كتر ده‌بین بۆ له‌ناوبردنی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی، له‌و روه‌شه‌وه سه‌نته‌ری ئاڵوگۆڕی زانیاریه‌كان له‌به‌غدا هه‌یه كه روسیا، ئێران، عێراق و سوریا تێیدا به‌شدارن، ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی زیاتر ده‌خاته به‌رده‌م بواره‌كه”.
روسیا هه‌مو پشتگیریه‌كی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه مسته‌فا كازمی بۆ له‌ناوبردنی گروپه تیرۆرستیه‌كان و رێگه‌خۆشكردن بۆ هه‌ڵبژاردن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، روسیا هه‌مو پشتگیریه‌كی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه مسته‌فا كازمی بۆ له‌ناوبردنی گروپه تیرۆرستیه‌كان و رێگه‌خۆشكردن بۆ هه‌ڵبژاردن و سه‌قامگیری عێراق گرتویه‌تیه‌به‌ر، هه‌روه‌ها پێزانینمان هه‌یه بۆ ئاماده‌یی عێراق له‌هاوكاریكردنی چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی سوریا، چونكه عێراق ئه‌ندامی رێكه‌وتنی ئه‌ستانه‌یه به سیفه‌تی چاو‌دێر و پێزانینی گه‌وره‌مان هه‌یه بۆ به‌شداری له‌كۆنگره‌ی ئاواره‌كان كه له‌ماوه‌ی رابردودا له دیمه‌شق به‌ڕێوه‌چو.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا، فوئاد حسێن رایگه‌یاند، له ساڵی 2021 دا یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ڕوسیا واژۆ ده‌كه‌ن و چه‌ندین سێكته‌ری له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، تا ئێستاش نزیكه‌ی 14 یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردو وڵات هه‌یه، كار له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌یان و به‌ستنی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هاوكاری ئابوری و ته‌كنیكیش ده‌كه‌ن.
ئه‌م یاداشتانه تایبه‌تن به په‌روه‌رده، خوێندن، ته‌ندروستی، نه‌وت، گواستنه‌وه، بواره‌كانی ئابوری
وتیشی، “ئه‌م یاداشتانه تایبه‌تن به په‌روه‌رده، خوێندن، ته‌ندروستی، نه‌وت، گواستنه‌وه، بواره‌كانی ئابوری، له ساڵی داهاتوش به هه‌نگاو بۆ كاراكردنی ئه‌و یاداشتانه‌دا ده‌نێین”.
له‌گه‌ڵ هاوتا ڕوسیه‌كه گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه كرد كه ڕوبه‌ڕوی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان ده‌بنه‌وه
فوئاد حسێن باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ هاوتا ڕوسیه‌كه گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه كرد كه ڕوبه‌ڕوی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان ده‌بنه‌وه، دۆخی ئه‌منی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، سوپاسی حكومه‌تی ڕوسیاشمان كرد بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.