نێودەوڵەتیڕۆژنامە

بایدن لەرۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بەڵێنێک بەژنان و کچان دەدات

شكۆی كوردستان-

جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، بەبۆنەی رۆژی توندوتیژی دژی ژنان پەیامیکی بڵاوکردەوە و تێیدا توندی توندوتیژی دژی ژنان بەپەتایەکی جیهانی ناودەبات کە کاریگەری لەسەر ملیۆنان ژن هەبوە.

  توندوتیژی دژی ژنان و کچان پەتایەکی جیهانییە

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، بەبۆنەی رۆژی توندوتیژی دژی ژنان پەیامیکی بڵاوکردەوە و تێیدا نوسیویەتی، توندوتیژی دژی ژنان و کچان پەتایەکی جیهانییە.

لەسێ ژن یەکێکیان قوربانی توندوتیژی جێندەرییە، تەنانەت ئەو رێژەیە زیاتریشە بۆ ئەو ژنانەی رەنگی پێستیان جیاوازە، یان هاوڕەگەزبازن، دو رەگەزبازن، رەگەزی خۆیان گۆڕیوە یان لەکەمە نەتەوایەتییەکانن

بایدن کە خۆی بۆ وەرگرتنی کورسی دەسەڵات ئامادەدەکات، ئاماژەی بەوەش کردوە لەسێ ژن یەکێکیان قوربانی توندوتیژی جێندەرییە، تەنانەت ئەو رێژەیە زیاتریشە بۆ ئەو ژنانەی رەنگی پێستیان جیاوازە، یان هاوڕەگەزبازن، دو رەگەزبازن، رەگەزی خۆیان گۆڕیوە یان لەکەمە نەتەوایەتییەکانن.

بایدن لەو پۆستەی فەیسبوکیدا ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەمساڵ پەتای کۆرۆنا بابەتەکانی خراپترکردوە، دۆخێکی ئاڵۆز و پڕکێشەی بۆ ئەو ژنانە دروستکردوە کە بەکاریگەری پەتاکە خزێنراونەتە ماڵەوە و بەهۆیەوە روبەڕوی گرفتی قەیرانی دارایی بونەتەوە.

بەڵێنیشیدا کە سەرکردایەتیکردنی ئەمریکا بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم دیاردە جیهانییە کارادەکاتەوە، ئەو هەنگاوەش لەئەمریکاوە دەستپێدەکات بە تێپەڕاندنی ئاسای دژایەتیکردنی توندوتیژی دژی ژنان کە وەک ئەندامی ئەنجومەنی پیران یەکێکە لەشانازییەکانی کە کاری بۆ ئەو یاسایە کردوە.

نوسیویشیەتی، کارم بۆ ئەوە کردوە کە کۆتایی بە کولتوری دەستدرێژی سێکسی و بێدەنگی لەئاستیدا بهێنم.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close