نێودەوڵەتیڕۆژنامە

ئێران هەڕەشەی توند لەئیسرائیل دەكات

شكۆی كوردستان

راوێژکاری سەربازی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل بەرپرسیارە لە کوژرانی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی و ئەو وڵاتە دەیەوێت ئێران بەرەو جەنگێکی گشتگیر لەناوچەکەدا پەلکێش بکات.

دەوڵەتی جولەکە ئێران بۆ جەنگێکی گشتگیر لەناوچەکەدا پەلکێش

حسێن دەهقان، راوێژکاری سەربازی عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، “دەوڵەتی جولەکە لەدواین رۆژەکانی تەمەنی هاوپەیمانە سیاسییەکەیدا (دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا) هەوڵدەدات فشار لەسەر ئێران دروستبکات بۆ پەلکێشکردنی جەنگێکی فراوان لەناوچەکەدا”.

تۆڵەی کوژرانی موحسین فەخریزادە وەک هەورە بروسکە دەبێت 

ئاماژەی بەوەشکردوە، کاردانەوە و تۆڵەکردنەوەی کوژراونی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی وەک “هەورە بروسکە” دەبێت و تۆڵەی ناوبراو دەکەنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، موحسین فەخریزادە، زانا و بەرپرسی یەكەمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە كردەوەیەكی تێرۆریستیدا لە دەماوەندی سەر بە تارانی پایتەختی ئێران تێرۆركراوە.

لە پلەی یەكەمی زانا و شارەزاكانی بواری زانستی وزەی ئەتۆمی لەئێران هەژماردەکرێت

موحسین فەخریزادە، یەكێكە لەو كەسایەتییانەی ناوی لە لیستی سزادراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكاندایە و لە پلەی یەكەمی زانا و شارەزاكانی بواری زانستی وزەی ئەتۆمی لەئێران هەژماردەکرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close