ڕۆژنامەکوردستانی

عەلی حەمەساڵح: بەھۆی ھێنانی ماسی بەقاچاخ، ھەزار حەوزی ماسی مایەپوچبون

شكۆی كوردستان-

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەھۆی ھێنانی ماسی بەقاچاخ، ھەزار حەوزی ماسی مایەپوچبون.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، عەلی حەمەساڵح نوسیویەتی، “ئافەرین بۆ خۆتان حوکمڕانیتان حوکمڕانێک سەرقاڵی قاچاخی ماسی و بزن و مانگاو و کاھوو ئۆتۆمبیل و ھێلکەو دوگ و دەرمان ….. ھتد چۆن موچەو ژیانی خەڵکی چۆن لەبیرە؟”

لەبەشێكی دیكەی پۆستەكەیدا، عەلی حەمەساڵح نوسیویەتی، “ھیچ دەسەڵاتێک نیە لەدونیادا ھێندە ئێوە دوژمنی میللەتی خۆی بێت و سامانی نیشتیمانەکەی خۆی لەناوببات. بەھۆی ھێنانی ماسی بەقاچاخ، ھەزار حەوزی ماسی مایەپوچبون ھەزاران کەسیش جگە لە زیانی گەورە، بێکار دەبن. ئێستا کۆنتێنەرێک ماسی بە 25 وەرەقە . 400 حەوزی ماسی مۆڵەتی لە وەزارەت ھەیەو نزیکە 600 تاوەکو ئێستا بێ مۆڵەتە.

“ویژدان و ئەخلاقتان چۆن ڕێگا بەوەدەدات لەبەر بڕێک پارەی حەرامی کەم، کە ھیچ لە سەرمایەی ئێوە ناگۆڕێت، سامانی ماسی لە ناوببەن!!بەڕێزێک لە کەلار چەند ساڵە کەسابەت دەکات، 60 ملیۆن دیناری ھەبوو، کردیە حەوزی ماسی و قاچاخی ئێوە مایە پوچی کرد.”

بینینی زیاتر
Back to top button
Close