شكۆی كوردستان-
ئەنجومەنی فشار بایكۆتی سەرتاسەری لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت راگەیاند و دەڵێت، پێویسته چیتر قه‌ده‌ری میلله‌ت نه‌درێت ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه، “تا به‌ئاره‌زوی خۆیان یاری به چاره‌نوسی ئه‌م میلله‌ته بكه‌ن” و هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی چیتر موچه و قوتی خه‌ڵك تێكه‌ڵ به ململانێی سیاسی نه‌كرێت و له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت، ئه‌گه‌رنا ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مجاره خۆپیشاندانه‌كان ده‌به‌نه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له پارێزگای هه‌ولێر.
ئەنجومەنی فشار ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی دۆخی كوردستان رایگه‌یاند، “وه‌ك ئاگادارن له دوای 29 ساڵ له حوكمڕانی كوردی و به‌خشینی روبارێك خوێن و گیان به‌خشینی هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتیمانه، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ به‌هۆی سته‌م و گه‌نده‌ڵی و نادادی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له كوردستاندا، خه‌ڵكی كوردستان خۆزگه به رابردوی تاڵ و ده‌سه‌ڵاتی بێگانه ده‌خوازن كه ئه‌نفال و كیمیابارانی كردون، دوای 9 كابینه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك ژیانی خه‌ڵك سه‌ختر ده‌بێت، كاربه‌ده‌ستان و نه‌وه‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌نتر و زاڵمتر ده‌بن، ئه‌و زوڵم و سته‌مانه‌ش پێمان ده‌ڵێن ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه كاتی گۆڕینیان هاتوه”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پێویشته‌ی “چیتر قه‌ده‌ری میلله‌ت نه‌درێت ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه، تا به‌ئاره‌زوی خۆیان یاری به چاره‌نوسی ئه‌م میلله‌ته بكه‌ن، به‌رێزان كابینه‌ی نۆیه‌م كه به‌ناو كابینه‌ی چاكسازی بو، له‌سایه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا ژیان به‌ته‌واوی تیایدا ئه‌سته‌م بو، موچه بو به خه‌ون و لێبڕین كرا به‌ده‌ستكه‌وت و ئازادیه‌كان به‌ته‌واوی به‌رته‌سك كراونه‌ته‌وه و شاره‌كان كراون به سه‌ربازگه و په‌رله‌مان بو به باره‌گای حزبی و به فه‌رمانی بنه‌ماڵه‌كان ده‌ڕوات به‌ڕێوه”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئەنجومەنی فشاردا هاتوه، “له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیارێتی داواده‌كه‌ین، كه چاره‌نوسی سه‌رجه‌م زیندانیان له پارێزگای دهۆك دیاریبكرێت و چیتر ده‌ستگیركردن و رفاندن دوباره نه‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها چیتر موچه و قوتی خه‌ڵك تێكه‌ڵ به ململانێی سیاسی نه‌كرێت و له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت و كۆتایی بهێنرێت به دزینی موچه، ئه‌گه‌ر موچه‌تان پێدابین ناكرێت ئه‌وا لیستی موچه‌خۆری راسته‌قینه بده‌نه حكومه‌تی ناوه‌ند”.
ئەنجومەنی فشار هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌یان نه‌داته‌وه ئه‌وا ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مجاره خۆپیشاندانه‌كان ده‌به‌نه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له پارێزگای هه‌ولێر.