ڕۆژنامەکوردستانیUncategorized

ژمارەیەك پەرلەمانتار داوای كۆبونەوەی نائاسایی دەكەن

شكۆی كوردستان-

29 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان ئەنجامبدرێت و تیایدا لەبارەی خوێنڕشتنی بەناحەقی گەنجان لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی کوردستان و دواکەوتنی موچە و رێککەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکرێت. 

29 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان-یان کردوە، رایانگەیاندوە، “ئێمە ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، بەپێی بڕگەی (1) لە ماددەی 8ی پەیڕەوی ناوخۆ داواکارین بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان بکرێت بۆ دانیشتنی ژمارە (1)ی نائاسایی وەرزی پایزەی ساڵی دوەم لە خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.

داواش دەکەن کۆبونەوەکە تایبەت بکرێت بە خوێنڕشتنی بەناحەقی گەنجان لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی کوردستان و دواکەوتنی موچە

داواش دەکەن کۆبونەوەکە تایبەت بکرێت بە خوێنڕشتنی بەناحەقی گەنجان لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی کوردستان و دواکەوتنی موچە و رێککەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکرێت. 

زیاتر لە هەفتەیەکە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەسلێمانی و بەشێک لە شاروشارۆچکەکانی سەر بە پارێزگاکە بەڕێوەدەچێت، خۆپیشاندەران داوای پێدانی موچە لەوادەی خۆیدا و باشکردنی ژیانیان دەکەن.

دینداری زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، تا ئێستا گرژیەکان بونەتە هۆی کوژرانی ٩ کەس، هەروەها، نزیکەی 60 کەس لە هێزە ئەمنیەکان و دەیان خۆپیشاندەر برینداربون.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لە پێنجوێن خۆپیشاندانەکان بەرەو باڵەخانەی قایمقامیەت و دام و دەزگاکانی تری حکومەت لە قەزاکە و دەروازەی باشماخ ئاڕاستەیان وەرگرت، لە ئەنجامدا سوتێندران، لە هەمان کاتدا، بارەگای شەش حزبی سیاسی لە قەزاکە کەوتنە بەر هەڵمەتی سوتان و گوللە و تاڵانی، لە ئەنجامدا پاسەوانێک کوژرا و دوی تریش برینداربون. گرژیەکان گەیشتە شارۆچکەی تەقتەقیش و باڵەخانە حکومی و حزبیەکان سوتێندران. 

بینینی زیاتر
Back to top button
Close