شكۆی كوردستان-
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخی ناوچه‌كه و سه‌ردانی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل ده‌كات و ده‌شڵێت، “وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه بكرێته سه‌ر یه‌كێتی خاكی وڵاته‌كه‌مان”.
ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، به وردی چاودێری بارودۆخی به‌روپێشچونه‌كانی دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و له هه‌ر جموجوڵێكیش ئاگادارن و به ئاگان.
واباشتره ئه‌مریكییه‌كان به بڕیار و سیاسه‌ته شكستخواردوه‌كانی خۆیاندا بچنه‌وه
وتیشی، “واشنتن ده‌ڵێت پێویسته وڵاته‌كه‌مان بگڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی دانوستانه‌كان و رێككه‌وتنه‌كان له كاتێكدا ئه‌وه‌ی له دانوستان و رێكه‌وتنه‌كان كشاوه‌ته‌وه ئه‌مریكایه نه‌وه‌ك وڵاته‌كه‌مان، تاران له‌سه‌ر بۆچونی خۆی سوره و واباشتره ئه‌مریكییه‌كان به بڕیار و سیاسه‌ته شكستخواردوه‌كانی خۆیاندا بچنه‌وه و ده‌ست له فشاركردنه سه‌ر هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌مان هه‌ڵبگرن”.
زمانی زبر و فشار له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌مان ناچێته‌ڕێوه
سه‌رۆك كۆماری ئێران لە پەیامێکدا بۆ ئەمریکییەکان وتی، “ده‌بێت زۆرباش له‌وه تێبگه‌ن كه له‌ماوه‌ی سیاسه‌تی 43 ساڵی رابردویاندا بۆیان ده‌ركه‌وتبێت كه ناتوانن به زمانی زه‌بر و فشار له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانمان بدوێن، سه‌یریشم لێدێت كه به هه‌مان شێوه‌ی وتاردان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانمان ده‌دوێنه‌وه كه پێشتر شكستیان هێنا تێیدا”.
له‌سه‌ر داوا ره‌واكانمان، سورین
باسی له‌وه‌شكردوه، “له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 5+1 و 4+1یشدا، وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی داواكارییه‌كانی خۆی پێشكشه به‌و دو كۆمه‌ڵه‌یه‌كردوه و به‌گشتیش سورین له‌سه‌ر داوا ره‌واكانمان و به‌هیچ شێوه‌یه‌یكیش داواكارییه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی رێكاره یاساییه‌كان نه‌بون”.
سه‌ردانی ئه‌مریكییه‌كان ئاشتی بۆ ئیسرائیل فه‌راهه‌م ناكات
له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل ره‌ئیسی رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر سه‌ردانكردنه‌كانی ئه‌مریكییه‌كان بۆ ناوچه‌كه له پێناو پته‌وكردنی پێگه‌ی ئیسرائیل بێت له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وا ئه‌و هه‌وڵانه بێ ئه‌نجامن و ئاشتی بۆ ئیسرائیل فه‌راهه‌م ناكات”.
وه‌ڵاممان بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یك بۆسه‌ر یه‌كێتی خاكی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت
رونیشیکردوە، “چه‌ندین جار هۆشداریمان داوه‌ته ئه‌و ئه‌مریكییه‌كان ئه‌گه‌ر بێت و مه‌ترسییه‌كی جددی بۆسه‌ر یه‌كێتی خاكی وڵاته‌كه‌مان له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه دروستببێت، ئه‌وا بێ دودڵی وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان بۆی ده‌بێت”.