ڕۆژنامەکوردستانی

راوێژکارێکی حەلبوسی: بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کاریگەری دەکاتە سەر توێژی موچەخۆران

شكۆی كوردستان-

ئەمین بەکر راوێژکاری محمد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر توێژی موچەخۆران.

بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر توێژی موچەخۆران

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئەمین بەکر راوێژکاری محمد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر توێژی موچەخۆران.

لەبارەی هۆکاری ئەو کاریگەرییە، راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، داهاتی موچەخۆران بەدینارە و جێگیرە، بەوەش لەبەرامبەر بەرزبونەوەی بەهای دۆلار زیانیان پێدەگات، موچە خۆران ناچاردەکات لەکاتی کڕین و فرۆشتندا پارەی زیاد خەرجبکەن.

ئەوانەی کاسبی ئازاد دەکەن، ئەگەر ماوەیەکیش بەهۆی شڵەژانی دۆخی بازاڕەوە توشی زیان ببن، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بێ زیان دەبن

لەبارەی ئەوانەی کاسبی ئازاد دەکەن، راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، ئەگەر ماوەیەکیش بەهۆی شڵەژانی دۆخی بازاڕەوە توشی زیان ببن، ئەوا زیانی گەورەیان بەرناکەوێت کاتێک دەتوانن خۆیان لەگەڵ بارودۆخە نوێ یەکە بگونجێنن.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close