شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند، ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كارمه‌ند له كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له رۆدۆس سه‌باحه‌دین بایرام ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كارمه‌ندێکمان له كونسوڵخانه‌ی توركیا له رۆدۆس سه‌باحه‌دین بایرام ده‌كه‌ین له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه”.
ئەو کارمەندەی کونسوڵخانەی تورکیا بەتۆمەتی وێنه‌گرتن له كه‌شتیدا به‌مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەو کارمەندەی کونسوڵخانەی تورکیا بەتۆمەتی وێنه‌گرتن له كه‌شتیدا به‌مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له میانی پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی بایرامدا كه هاوڵاتییه‌كی یۆنانه رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل كراون و رونیکردوەتەوە: “له‌و پرۆسه‌یه‌دا یۆنان مادده‌كانی په‌یماننامه‌ی ڤیه‌ننا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی كۆنسوڵخانه‌كان و مافی ئازادییه‌كان و پارێزراوییه‌كانی په‌یماننامه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا و مافی رێزگرتن له ژیانی تایبه‌تی و خێزانی پێشێل كردوه”.