هەمەڕەنگنێودەوڵەتی

ڤاكسینەكەی زانكۆی ئۆكسفۆرد پەسەندكراو مۆڵەتی بەكارهێنانی وەرگرت

شكۆی كوردستان-

بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بریتانیا پەسەندكردنی بەکارهێنانی ڤاکسینی زانکۆی ئۆکسفۆرد- ئاسترازینیکای راگەیاندن، ئەوەش هیوایەکی نوێی دروستکرد بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند مانگێکدا بتوانرێت ئەو پەتای کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بێت.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بۆریس جۆنسن نوسیویەتی،” بەڕاستی هەواڵێكی خۆشە، سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ زانستی بریتانیا، ڤاكسینی ئاسترا زینیكای زانكۆی ئۆكسفۆرد پەسەندكرا و مۆڵەتی بەكارهێنانی وەرگرت.

بەپێی ماڵپەڕی Independent، ڤاکسینی ئاسترازینیکا کە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە پەرەی پێدراوە، بۆ بەکارهێنان لە بریتانیا پەسەندکراوە، لەئێستا بە ملیۆنان پێکوتە ئامادەکراون بۆ ئەوەی دابەش بکرێت، ئەوەش هیوایەکی نوێی دروستکرد بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند مانگێکدا بتوانرێت ئەو پەتایە کۆنتڕۆڵ بێت.

دامەزراوەیی ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکانی وڵاتەکەش بڕیاریداوە پڕۆسەی کوتانەکە بە دو قۆناغ ئەنجامبدرێت

ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەریخستوە کە ڤاکسینەکە کاریگەری گرنگی هەیە، دامەزراوەیی ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکانی وڵاتەکەش بڕیاریداوە پڕۆسەی کوتانەکە بە دو قۆناغ ئەنجامبدرێت.

حکومەت ئەمڕۆ ڕاسپاردەی ئاژانسی ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکان (MHRA)ی پەسەند کردوە 

وتەبێژێکی بەشی تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، حکومەت ئەمڕۆ ڕاسپاردەی ئاژانسی ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکان (MHRA)ی پەسەند کردوە بۆ ئەوەی مۆڵەت بە کوتانی ڤاکسینی زانکۆی ئۆکسفۆرد / ئەسترازێنێکا بدات بۆ بەکارهێنان.

ئەوەش دوای تاقیکردنەوە پزیشکییە توندەکان و شیکردنەوەی وردی داتاکان لەلایەن پسپۆڕانی (MHRA) دێت، کە بەو ئەنجامە گەیشتون کە کوتانەکە رۆڵی لە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بینیوە.

پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە دابەشکردنی ڤاکسینەکە دەستپێبکات، حکومەت گەشبینە بەوەی کە زیاتر لە دو ملیۆن کەس تاوەکو ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی داهاتو بە ڤاکسینەکە بکوترێن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close