شكۆی كوردستان-
له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل له‌سنوری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، كه‌سێك كوژرا و سێ سه‌ربازیش برینداربون.
ئاژانسی فه‌رمی سوریا “سانا” له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیه‌وه بڵاویكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كی خاكی سوریای له دیمه‌شق بۆردومانكردوه، هێزه‌كانی به‌رگری سوریاش وه‌ڵامی موشه‌كه‌كانیان داوه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراوه و سێ سه‌ربازیش برینداربون، هه‌روه‌ها زیانی زۆری ماددیش به‌ر شوێنی بۆردومانه‌كه كه‌وتوه.
له ماوه‌ی ساڵانی شه‌ڕی تیرۆریستان له دژی سوریا ، ئیسرائیل چه‌ندین هێرشی بۆ سه‌ر خاكی سوریا ئه‌نجامداوه
ئاژانسی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی ساڵانی شه‌ڕی تیرۆریستان له دژی سوریا ، ئیسرائیل چه‌ندین هێرشی بۆ سه‌ر خاكی سوریا ئه‌نجامداوه، له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سوریاشه‌وه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌كان زۆربه‌ی موشه‌كه‌كانی پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.